شارپرێس:
بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق میوانداری وه‌زیرانی دارایی و نه‌وت بكات به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ڕادهستنهكردنی نه‌وت به به‌غدا.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2019/7/11 په‌رله‌مانی عێراق له‌به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا میوانداری هه‌ریه‌كه له فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی و سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وت و نوێنه‌رێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكات، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێم و ڕادهستنهكردنی نه‌وت به به‌غدا.
كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نیا بۆ خستنه‌ڕووی هۆكاری ڕادهستنهكردنی نه‌وتی هه‌رێمه به به‌غدا، به‌ڵام شارپرێس زانیویه‌تی، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و دوو وه‌زیره له‌وباره‌یه‌وه بڕواپێكهرنهبوو، ئه‌وا په‌رله‌مان ڕێكاری دیكه ده‌گرێته‌به‌ر.
بڕیاره به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان خۆیاندا بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان ئه‌نجامبده‌ن.
ڕ . ج