شارپرێس:
کیم جۆنگ ئۆن رێبەری
کۆریای باکوور لەکاتی کۆبوونەوەیەکی سیاسیی قەرەباڵغدا چاوی دەچێتە خەو ، کە ئەوەش
"تاوانێکە" پێشتر بەرپرسی باڵای لەسەر لەسێدارەدراوە.
تەلەفزیۆنی کۆریای
باکور کیم جۆنگ ئۆنی پیشانداوە کە چۆن لەکاتی کۆبوونەوەی زیندووکردنەوەی یادی ٢٥
ساڵەی مردنی کیم ئیڵ سۆنگی باپیری چاوی چۆتە خەو .
لە ڤیدیۆکەدا دیارە
کیم بەرانبەر بە گردبوونەوەیەکی فراوان دانیشتووە و لەکاتی گوێگرتن لە وتارێک
بەهێواشی چاوەکانی لەسەریەک دادەنێت پێش ئەوەی وەنەوزێکی بێت ، بەراددەیەک سەری
بەرەو ملی شۆڕدەکاتەوە ، بەڵام بەخێرایی بەخەبەر دێت و برۆکانی بەرز دەکاتەوە و
رووی دەکاتەوە جەماوەر .
بەگوێرەی رۆژنامە
بەریتانییەکە ، بەزۆری کیم بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەوانە دەردەکات کە سەرپێچی رێساکانی
دەکەن بەهۆی خەوتن لەکاتی هەڵەدا یان لەکاتی رووداوە دیارەکاندا وەک پێویست چەپڵە
لێنادەن .
پێشتر راپۆرتە
رۆژنامەوانییەکان باسیان لەوەدەکرد کە هیون یۆنگ چۆل وەزیری بەرگری پێشووی کۆریا ،
بەهۆی خەولێکەوتنی لەکاتی بەڕێوەچوونی یەکێک لە گردبوونەوە سەربازییەکان
لەسێدارەدراوە .
هەروەک کیم یۆنگ جینی سەرۆک وەزیری کۆریای باکوور بەهۆی خەوتنی
لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا لەسێدارەدرا .
وەرگێران: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
س.هـ