كاروانی دووەمی پارچەكانی سیستەمی موشەكی "ئێس٤٠٠" گەیشتنە توركیا

جیهان

13/07/2019‌ 598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، چوارەم فرۆكەی بارهەڵگری روسی، بەشەكانی تری سیستەمی موشەكی "ئیس-٤٠٠"ی روسی هەڵگرتبوو ، لە بنكەی "ئەكینجی" لە دەوروبەری ئەنقەرە نیشتەوە .

وەزارەتی بەرگری توركیا لەبەیاننامەیەك راشیگەیاندووە، هێشتا هێنانی بەشەكانی سیستەمی "ئیس-٤٠٠"ی روسی بەردەوامە.

رۆژی هەینی دەستكرا بە رادەستكردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئیس-٤٠٠"ی روسی بە توركیا ، وەزارەتی بەرگری توركیاش رایگەیاند، دێنێ هەینی سێ فرۆكەی بارهەڵگر بەشێك لە پارچەكانی سیستەمەكەیان گەیاندووەتە بنكەی ئاسمانی "ئەكینجی "، لای خۆشییەوە فەرمانگەی پیشەسازییە بەرگرییەكانی توركیا رایگەیاند، وەرگرتنی پارچەكانی تری سیستەمە رووسییەكە لەكاتێكی نزیكدا بەردەوام دەبێت.

بۆ یەكەمجار لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٦ هەواڵی دانوستانی نێوان توركیا و رووسیا لەسەر فرۆشتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئیس-٤٠٠" بڵاوكرایەوە ، لە سێپتەمبەری ساڵی  ٢٠١٧  رووسیا  واژۆكردنی رێكەوتنەكەی لەگەڵ لایەنی توركی رایگەیاند.

لای خۆیشییەوە سێرگی چیمیزۆف ، بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای "رووستیخ"ی رووسی لە دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٧ ئاماژەی بەوە كرد كە بەهای گرێبەستی فرۆشتنی "ئێس-٤٠٠" بە توركیا دەگاتە ٢،٥ ،ملیار دۆلار .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی