شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل باس له رۆڵى سه‌رۆكى میسر ده‌كات، و دووپاتیده‌كاته‌وه به‌هۆى دیداره‌كان له‌گه‌ڵیدا زۆر شت فێربووه ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى به‌رپێگرتن له ئاڵینگاره هه‌رێمایه‌تیه‌كاندا.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له میانى ئاماده‌بونى مه‌راسیمى پێشوازیكردن له باره‌گاى مانه‌وه‌ى باڵیۆزى قاهیره له ئیسرائیل خالد عه‌زمى، به‌بۆنه‌ى یادكردنه‌وه‌ى 67 ساڵه‌ى رۆژى نیشتمانى میسر، پێزانینى زۆرى بۆ سه‌رۆكى میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسى ده‌ربڕى و وتى : له دیداره‌كانمدا له‌گه‌ل سه‌رۆك سیسى سه‌رسام بووم به رابه‌ریه‌تى و زیره‌كیه‌كه‌ى، و باسمان له چۆنیه‌تى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئاڵینگاره‌كان كردوه به باشترین رێگه‌ى گونجاو.
نه‌ته‌نیاهۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد مه‌ترسى تیرۆر‌و توندره‌وى، ته‌ل ئه‌بیب و قاهیره وه‌ك یه‌ك ده‌گرێته‌وه به‌بێ جیاوازى. له هه‌مان كاتدا ناوبراو ئاستى هاوكارى نێوان هه‌ردوولاى به‌رز نرخاند‌و ئاشتى نێوانیانى به خۆڕاگر له‌به‌رانبه‌ر گه‌رده‌لوله‌كانى ناوچه‌كه له قه‌ڵه‌مدا.
هه‌ر له میانى بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كه‌دا، سه‌رۆكى ئیسرائیل رئوفین ریفلین رۆڵى سیسى به‌رز نرخاند و داواى لێ‌كرد په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان قاهیره‌و ته‌ل ئه‌بیب هێور بكاته‌وه.
حلمى ره‌سول ره‌زا