سوپاى پاسداران: حەشدی شەعبی شکستی بە پلانەکانی ئەمریکا هێناوە

عیراق

14/08/2019‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای کرد، وڵاتەکەى پشتیوانی لە حزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکان یەمەن و حەشدی شەعبی لە عێراق دەکات.

 

حسێن سەلامى فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، پێکهێنانى حزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکان یەمەن و حەشدی شەعبی لە عێراق شکستى بە پلانەکانى ئەمریکاو ئیسرائیل هێناوە لەناوچەکە و زیانیان بۆ سیاسەتەکانى ئەو دوو وڵاتە هەبووە.

 

سەلامی ئاماژەى بەوەشکردوە، حزبوڵڵای لوبنان توانیویەتی دەسکەوتی باش بەدەستبهێنێت و لەسوریاو لوبنان بەسەر ئیسرائیلدا سەرکەوتووبێت، دەشلێت،هاوشێوەی سووریا، حوسییەکانی یەمەن توانیویانە بەسەر سیاسەتەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە سەرکەوتووبن.

 

فەرماندەى سوپاى پاسداران بەهێزى وڵاتەکەى لەناوچەکە بەهۆکارى پێکهێنانى هاوپەیمانیەتى لەدژى ئێران زانى.

 

هاوکات لەبارەى حەشدی شەعبیشە حوسێن سەلامی دەلێت، بوونی ئەو هێزە بووەتە هۆکارێک بۆ شکستپێهێنانی پلانەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

س.هـ