وەزارەتى دارایی هەرێم بەمەرج ڕێگە بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەدات

کوردستان

09/09/2019‌ 1819 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەت هەرێم بەمەرج ڕێگە بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەدات.

به‌پێى نوسراوێك كه‌ واژووەى بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەرە جەخت لەسەر خاڵی 5ی کۆنووسی هاوبەشی ناوخۆ و دارایی کراوە، کە بەهیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بەبێ بڕوانامەی coc.

پێشتر بریارى ئەوە درا کە رێگە بە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى بەکارهاتوو درابوو لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، بەڵام دواتر ئەو بڕیارە رووبەرووى رەخنەى زۆرى هاوڵاتیان بووەوە.

 

س.هـ