شارپرێس:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان كۆبوونه‌وه و له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌وه گفتوگۆیان كرد.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له فه‌یسبووكی خۆی بڵاویكرده‌وه، "ئەمڕۆ لە بەیروت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان سەعد حەریری کۆبوومەوە، باسمان لە پرسە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان لوبنان و هەرێمی کوردستان کرد".
ده‌شڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختمان کردەوە لە گرنگیی کردنەوەی کونسوڵخانەی فەرمی لوبنان لە هەرێمی کوردستان".
سەمیر ھەورامیك وتەبێژی جێگری سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێم رایگەیاند، قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی لوبنان ده‌كات و ئامانجى سەردانەکەشى بۆ بەشداریکردنە لە دیداری زانکۆی ئەمریکی لە بیروت و بریارە لەو دیدارەدا وتارێک پێشکەش بکات.
هەروەها رونیکردەوە، وتارەکەى جێگرى سەرۆکى حکومەت تایبه‌ت ده‌بێت بە تەحەدداکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان و عێراق لەرووی ئەمنی و ئابورییەوە و گۆڕانکاری ناوچەکە بە گشتی.
ه.م