ده‌سته‌ی رۆژی جیهانی هەڵوێست بۆ ڕۆژئاوای كوردستان چوار پێشنیاز ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان

12/10/2019‌ 2294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەمەبەستی بەشداری لە "ڕۆژی جیهانی هەڵوێست بۆ رۆژاڤا" ئەمڕۆ ۱۲ی تشرینی یەكەم لەشاری سلێمانی، لەبەرامبەر داگیركاری و دەستدرێژیەكانی رژێمی توركیا، كۆبوونەوەیەك بەئامادەبوونی كۆمەڵیك سیاسی و نووسەرو چالاكی كۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو. لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایە سەر پشتیوانی هەمەلایەنە لە ئەزموونی رۆژاڤا و دژایەتی و بەرەنگاربوونەوەی هێرش و پەلامارەكانی توركیاو چەكدارە وابەستەكانی تر، كەناوی ئۆپۆزسیۆنیان لەخۆیان ناوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی ئامادەكاری ڕۆژی جیهانی هەڵوێست بۆ رۆژاڤا، ئەزموونی ئیدارەی رۆژئاوا، لەدۆخی ئاڵۆزی سوریاو بوونی هێزگەلێكی توندرەوی ئیسلامی، بووەتە مایەی رووسووری و سەربەرزی نەتەوەیەك و ناوبانگێكی جوان و باشی لەئاستی جیهانی و ناوچەیی بەدەستهێناوە. هێرش و پەلاماردان و دوژمنایەتی توركیا بۆ ئەو ئەزموونە، لەكاتێكدایە تائێستا هیچ نائارامیەك لەلایەن خۆبەڕیوەبەری رۆژاڤاوە دژی توركیا سەری هەڵنەداوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی جیهان خۆی بە قەرزارباری كوران وكچانی رۆژئاوا دەزانێت لە شكستپێهێنانی رەوتێكی دەسەڵاتخوازی مەترسیداری وەك داعش.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
بەمەبەستی بەشداری لە "ڕۆژی جیهانی هەڵوێست بۆ رۆژاڤا" ئەمڕۆ ۱۲ی تشرینی یەكەم لەشاری سلێمانی، لەبەرامبەر داگیركاری و دەستدرێژیەكانی رژێمی توركیا، كۆبوونەوەیەك بەئامادەبوونی كۆمەڵیك سیاسی و نووسەرو چالاكی كۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو. لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایە سەر پشتیوانی هەمەلایەنە لە ئەزموونی رۆژاڤا و دژایەتی و بەرەنگاربوونەوەی هێرش و پەلامارەكانی توركیاو چەكدارە وابەستەكانی تر، كەناوی ئۆپۆزسیۆنیان لەخۆیان ناوە.

ئەزموونی ئیدارەی رۆژئاوا، لەدۆخی ئاڵۆزی سوریاو بوونی هێزگەلێكی توندرەوی ئیسلامی، بووەتە مایەی رووسووری و سەربەرزی نەتەوەیەك و ناوبانگێكی جوان و باشی لەئاستی جیهانی و ناوچەیی بەدەستهێناوە. هێرش و پەلاماردان و دوژمنایەتی توركیا بۆ ئەو ئەزموونە، لەكاتێكدایە تائێستا هیچ نائارامیەك لەلایەن خۆبەڕیوەبەری رۆژاڤاوە دژی توركیا سەری هەڵنەداوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی جیهان خۆی بە قەرزارباری كوران وكچانی رۆژئاوا دەزانێت لە شكستپێهێنانی رەوتێكی دەسەڵاتخوازی مەترسیداری وەك داعش.
 بۆیە پەلاماردان و هێرشكردنە سەر رۆژاڤا، كەئێستا پتر لە 12 هەزار دیلی داعش لایان لەزینداندایەو چاوەرێی دادگایكردنیان دەكرێت لەلایەن دادگایەكی نێودەوڵەتییەوە، هیچ خوێندنەوەیەكی تری بۆناكرێت، كە توركیا مەبەستیەتی ئیرادەی گەلی كورد لەرێگەی بەكارهێنانی هێزەوە بشكێنێت و دەرفەتێكیش بدۆزێتەوە بۆ رزگاركردنی داعشە دیلەكان و جارێكی تر دۆخی ئارامی ناوچەكە بگێرێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی داعش.
ئێمە لەرۆژی جیهانی هەڵوێست جگە لەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ رۆژاڤادا رایدەگەیەنین:
١ - خۆمان بەهاوچارەنوسی رۆژاڤا دەزانین، ئەو راستیەش دوپات دەكەینەوە، كە هێرش و پەماری هێزەكانی توركیاو قاچ و دەستەكانی، بەهێرش و پەلاماردانی هەموو كورد دەزانین و وەك پیلانگێریەكی گەورە مامەڵەی لەگەڵ دەكەین كە بەتەنها دژایەتی رۆژئاوا و ئەزمونەكەیان نیە، بەڵكو دژایەتیە لەگەڵ هەموو دەستكەوت و پێشكەوتنەكانی كورد لە پارچەكانی ترو وایدەبێنین كەوتن و سەكەوتنی ئەم ئەزموونە پەیوەستە بە ئیرادەی نەتەوەیی و ئایندەی هەموومانەوە.
 لەو سۆنگەیەوە داوای پشتیوانی شەقامی كوردی دەكەین و دەخوازین لەبەرامبەر ئەم پیلانگێرییە هەموان بەیەك هەڵوێستی پۆلاینەوە بەرەورووی ببینەوە. هەروەها داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێمی كوردستان دەكەین وەك بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نەتەوەیی و سیاسی، وەك پرسێكی نەتەوەیی لەم لەشكركێشییەی توركیا بروانن بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن بۆ:
١ – بەدەنگەوەهاتنی داخوازی فراوانی خەڵكی باشوور لەسەر ئەم پرسە بە گرنگییەوە سەیربكەن بۆ پشتیوانی راستەوخۆ لە رۆژاڤا
٢ - جگە لەسەركۆنەكردنی فەرمی لەسەر دەستدرێژی حكومەتی توركیا، هەڵوێستی كردەییان هەبێت بەرامبەر بەم هێرش و پەلاماردانەی حكومەتی توركیا.
٣ - دەستیەكی دبلۆماتكاری هاوبەش بەمەبەستی سەردان كردنی وڵاتانی دەرەوە پێكبهێنن، تا لەنزیكەوە گفتوگۆ لە دۆخەكە بكەن و پشتیوانی مادی و مەعنەوی بۆ رۆژئاوا پەیدابكەن و قورسایی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان بەكار بهێنن بۆ راگرتنی هێرش و پەلاماردانەكەی توركیا.
٤ - هەروەها لەسەر ئەم پرسە داواكارین كاربەدەستانی كورد لەبەغداد، پەرلەمانتار و كوردە دبلۆماتكارەكان، رۆڵی خۆیان ببینن و پێگەو توانای خۆیان بەكار بهێنن بۆ پشتیوانیكردنی رۆژئاواو روبەروو بونەوەی هێرش و پەلاماردانەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و رۆژئاوا بەگشتی.
 هەر لەم رۆژەدا داواكارین لەكوردانی هەندەران، گوشار دروست بكەن لە سەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوشانی بەرەی ئازادیخوازی جیهان هەڵوێستیان هەبێت لە دژی پاكتاوی نەژادی كوردەكانی باكورو ڕۆژهەڵاتی سووریاو بەرەورووی داگیركاری و شەڕفرۆشی توركیا بوەستنەوە. درود بۆ گیانی شەهیدەكان، هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین
 سەركەوێت رۆژئاوا 
دەستەی ئامادەكاری ڕۆژی جیهانی هەڵوێست بۆ رۆژاڤا 
لەشاری سلێمانی ١٢/١٠/٢٠١٩