ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی لەڕاپۆرتێکدا نوسیوێتی، تا دێت وادەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نزیک دەبێتەوەو بریارەکانی دادگای فیدراڵی و هەڵوێستەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش سەبارەت بە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ، هێندەی دیکە دۆخەکەی گەرمتر کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، قەوارەی هەرێمی کوردستان مەترسی لەسەرە و پێناچێت لە وادەی دیاریکراودا هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام وەک تێبینی دەکرێت پارتە ئیسلامییەکانی کوردستان لە پاشەکشەدان و ئەگەری هاتنە پێشەوەی لایەنی دیکە دەکرێت.
وەک ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێداوە، دیارترینی لایەنە نوێیەکان رەوتە نوێیەکەی لاهوری شێخ جەنگییە، کە چاوەڕێدەکرێت ژمارەیەک کورسی بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی ئەگەر پارتی سووربێت لەسەر هەڵوێستەکەی.