شارپرێس:
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، پێشتر فهڵهستینیهكانو ئێستاش لەچوارچێوەی ستراتیژییەتی تورکیا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرینو سڕینەوەی مۆرکی کوردیی ناوچەکە، ڕێکخراوی "دەستی سپیی" کوهیتی، 80 شوقەی نوێی لەچوارچێوەی کۆمەڵگەی نیشتەجێبونی "بەسمە" لەئاوایی شادێرەی سەر بەناحیەی شێڕاوانی گوندەواری عەفرین دابەشکرد.
ڕوانگەی سوری ئهوهشى باسكردوه، دابەشکردنی ئەو یەکە نیشتەجێبونە نوێیانە بەشێکە لەپلانی تورکیا بۆ نیشتەجێکردنی خێزانی چەکدارە سورییەکانی لایەنگری تورکیاو ئەوانەی لەتورکیا بەزۆر دیپۆرتدەکرێنەوە، دواتر لەناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نیشتهجێدهكرێن بهتایبهت لهو پڕۆژانهى تورکیا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەو بەتورککردنی دهستى بهدروستكردنیان كردوه، دوای ئەوەی بەشێکی زۆری دانیشتوانە کوردەکەی ئاوارە کران.
چالاکانی سەر بەڕوانگەی سوری ئاشکرایانکردوە، کۆمەڵگەکە لەساڵی 2021وە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە لەسەر زەوییەکی کشتوکاڵی دەست بەدروستکردنی کراوە کە ڕوبەرەکەی 10 هەزار مەتر چوارگۆشە دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی دار زەیتونەکانیان لەڕەگەوە دەرهێنا کە خاوەندارێتییەکەی بۆ هاوڵاتیانی کوردی گوندی شادێرە دەگەڕێتەوە، هەروەک لەساڵی 2023 نزیکەی 360 شوقەی تری کۆمەڵگەکە بەپشتیوانی ڕێکخراوی "عەیش بکەرامە"ی فەڵەستینیەوە دروستکرا.