ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد

جیهان

19/04/2024‌ 1666 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران و هاوپەیمانەکانی لەناوچەکە دەستپێکرد.

میدیای ئەمەریکی بڵاویکردۆتەوە، مووشەکەکانی ئیسرائیل چەند بنکەیەکانیان لە ئیسفەهان کردە ئامانج. 
 
هاوکات میدیای ئێران بڵاویکردەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک فڕۆکەخانەی ئیسفەهان بیستراون و سێ بەرپرسی ئێرانیش وتویانە هێرشێک بنکەیەکی ئاسمانیی هێزەکانی ئێرانی لە ئیسفەهان کردووەتە ئامانج بەبێ ئەوەی بڵێن ئیسرائیل هێرشەکەی کردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە سیستمی بەرگری ئاسمانی لە چەند پارێزگایەک چالاککراوە و ڕووبەڕووی تەنێکی نامۆ بوونەوە لە ئیسفهەکان.

هاوکات گەشتە ئاسمانییەکان لەئێران دوای راگیرانیان بۆ ماوەیەک ئاساییبوونەوە.

دوو بەرپرسی سەربازیی ئیسرائیلیش دەڵێن "ئێمە هێرشەکەمان کردووە."

بەپێی سەرچاوەکان ئیسرائیل پێش هێرشەکە ئەمەریکای ئاگادارکردووەتەوە کە دەیانەوێت لە 24 بۆ 48 کاژێردا هێرش بکەنە سەر ئێران. 

بەپەلە