هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە

جیهان

19/04/2024‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت سێ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە مووشەکەکانی ئیسرائیل  شوێنێکی ئێرانیان بۆردوومان کردووە.

 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت  گەیشتە 89 دۆلار و 74 سەنت. 

 هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس گەیشتە 84 دۆلار و 66 سەنت.

 کەناڵی ئەی بی سی نیوز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، مووشەکەکانی ئیسرائیل شوێنێکیان لە ئێران بۆردوومانکردووە.

بەپەلە