بابەكر زێباری: بەغدا تەنها لە شەنگال و مەخمور دەتوانێت هاوكاری سوپای توركیا بكات

کوردستان

23/04/2024‌ 450 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ڕاوێژکارێکی سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەگەری ڕووبەڕوبوونەوەی حکومەتی عێراقی لەگەڵ پەکەکە لە قەندیل بە دوور دەزانێت بەوپێیەی "پەکەکە لە قەندیل کۆنترۆڵ ناکرێت."

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "حکومەتی عێراق ئەگەر بیەوێت لە شەڕی پەکەکە هاوکاری تورکیا بکات، تەنها دەتوانێت ل ەشەنگال و مەخمور هاوکاری بکات کە لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدان، ئەگینا پەکەکە لە قەندیل کۆنترۆڵ ناکرێت."

دەشڵێت، "پەکەکە لە شەنگال لە ژێر چەتری حەشدی شەعبیدا جموجۆڵ ئەنجامدەدەن و چالاکی دەکەن."