ڕوسیاو ئێران ڕێكەوتن...پەیماننامەیەكی واژۆكراو ئاشكرادەكرێت

جیهان

03/10/2025‌ 1447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاشكرایكرد، پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیژی گشتگیریان لەگەڵ ئێران كاراكردوەو دەڵێت،" خاڵێکی وەرچەرخان لەبژاردەی ستراتیژی سەرکردایەتی هەردو وڵات نیشان دەدات".

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پەیماننامەکە لەچوارچێوەی بڕیاری هاوبەش دێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئالەنگاری و هەڕەشە هاوبەشەکان و کارکردن لەژێر بارودۆخێکی جیهانی فرەجەمسەردا.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا و مەسعود پزشیکیان، هاوتا ئێرانییەکەی دەقی پەیماننامەکەیان واژۆ کرد، دوای ئەوەی چەند ساڵێک کاری لەسەر کراو هەردولا لەپاییزی ساڵی ڕابردوەوە گەیشتنە لێكتێگەیشتنی کۆتایی و ئەمڕۆ بەفەرمی ئاشكرایانكرد.

ئاشكراكردنی ئەم پەیماننامەیە دوای ئەوەدێت، كە ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردوو ئەمریكا بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ جارێكی دیكە سزای بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.

بەپەلە