ناتانیاهۆ: دەسەڵاتی غەززە نادرێتە حەماس و مەحمود عەباس

جیهان

05/10/2025‌ 600 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕێگە بە دەسەڵاتی فەلەستین نادات کەرتی غەززە  دوای جەنگ کۆنترۆڵ بکات.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، تەلئەبیب "بەرپرس و بەشدار دەبێت لە پڕۆسەی داماڵینی سەربازی کەرتی غەززە" دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.

 ناتانیاهۆ لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا ڕایگەیاندووە کە "هیچ نوێنەرێکی حەماس و دەسەڵاتی فەلەستین نابێتە بەشێک لە ئیدارەی داهاتووی غەززە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئاسایشی ئیسرائیل پێویستی بە گۆڕانکاری ڕیشەیی هەیە لە واقیعی ئەمنی و سیاسی لەناو کەرتی غەززەدا".
ئ.ه