شارپرێس:
دەزگای ناوەندی ئاماری سەر بەوەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەمرۆ شەممە لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدا، بەهای هەناردەی کاڵا نانەوتییەکانی عێراق لەساڵی 2024 گەیشتوەتە نزیکەی 5.8 ترلیۆن دینار یاخود 4.5 ملیار دۆلار کە 88%ی بۆ وڵاتانی عەرەبی ئاسیایی بوە.
دەزگاکە ئاشکرایکردوە، ئەو کاڵایانەی هەناردەکراون بریتین لەسوتەمەنی، ڕۆنو مۆمی کانزایی، ڕۆنو پیوی ئاژەڵو ڕوەکی، پێستە بۆ پیشەسازیی، ڕەنگو بۆیاغ، لەگەڵ چەندین کاڵای دیکە.
ئەوەش هاتوە، ئیمارات پلەی یەکەمی گرتوە لەنێو وڵاتانی عەرەبی بۆ هاوردەکردنی کاڵای عێراقی بەبڕی 3 ملیارو 793 ملیۆن دۆلار، دوای ئەویش ئوردن بە65 ملیۆنو 851 هەزار دۆلارو سعودیە بە50 ملیۆنو 325 هەزار دۆلار.
دەشڵێت، "هیندستان لەدەرەوەی وڵاتانی عەرەبی پلەی یەکەمی گرتوە بەهێنانی کاڵای عێراقی بەبڕی 504 ملیۆنو 85 هەزار دۆلار، دوای ئەویش تورکیاو هۆڵەندا دێن".
باس لەوەشکراوە کە زۆربەی هەناردەکردنەکە (94.4%) لەڕێگەی دەریاوە بوە.