شارپرێس:
لەبارەی دیدارەکەی ترەمپ و زێلێنسکیەوە زانیاری زۆر بڵاودەکرێنەوە، باس لەوەدەکرێت کیێڤ سورە لەسەر داواکردنی تۆماهۆک بۆ لێدانی ڕوسیا، بەڵام ئیدارەی ترەمپ هەرچەند نەرمییان نواندووە، بەڵام لەبڕیاری کۆتایی دوودڵن بەهۆی گومان له کاردانەوەی توندی مۆسکۆ.
میدیاکانی ئەمریکا باسیان لە دەستکەوتە نوێیەکان کردووە کە زێلێنسکی بەدەستی هێناوە، بەڵام ترەمپ دەیەوێت چانسێکی دیکە وەک دواین هەل بداتە بە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا.
بەپێی شیکارییەک کە کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا پەیوەندی نێوان ترەمپ و زێلێنسکی بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بووە، بەڵام ئامانجی ڕاستەقینەی کیێڤ هێشتا زەحمەتە لەبەدیهاتن.
ترەمپ تا ئێستا پێی باشترە دەرفەتێکی دیکە بە پوتن بدات بۆ دانوستان نەک بەشداری لە پەرەسەندنێکی سەربازی تەواودا بکات.
سیستەمی مووشەکی تۆماهۆکی ئەمریکی کە ئاماژە بە ئەگەری دابینکردنی بۆ ئۆکرانیا دەکرێت، پەیامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ مۆسکۆ کە ئامادەیە، لەکاتێکدا مل بۆ ئاشتی نەدات.
لە لایەکی دیکەوە پێی باشە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت "بەبێ ئەوەی بیر لە تۆماهۆک بکاتەوە"، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو حەزە بووە بۆ ئەوەی دەرگای ڕێککەوتن لەگەڵ پوتن بە کراوەیی بهێڵێتەوە.
سەرەڕای دەستکەوتە سنوردارەکانی ڕوسیا، بەڵام سوپای ئۆکرانیا هێشتا پێگەی ستراتیژی سەرەکی وەک پاکۆڤسک، کوپیانسک و کۆستانتینیڤکای بەدەستەوەیە.
بەپێی شیکارییەکی سی ئێن ئێن، کیێڤ لە پێگەیەکی بەرگریی هەستیار بەڵام خۆڕاگردا دەچێتە ناو زستانەوە، لەکاتێکدا ترەمپ گرەو لەسەر تێکەڵەیەک لە فشاری سەربازی و دوا دەرفەتی دیپلۆماسی دەکات بۆ ئەوەی پوتن ڕازی بکات کە بێتە سەر مێزی دانوستان.
ئ.ه
