ئەڵمانیا هۆشداری لەئەگەری هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئەوروپا دەدات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 374 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەڵمانیا هۆشداریدا لەوەی ڕوسیا خۆی بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا تا ساڵی 2029 ئامادە دەکات.

 هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان ئاماژەن بۆ ئامادەیی مۆسکۆ بۆ سیناریۆیەکی هێرش دەکەن بۆ سەر ئەوروپا لەچەند ساڵی داهاتوودا، لەکاتێکدا ئەوروپا پەرەسەندنی چالاکییەکانی ڕووسیای تۆمارکردووە، لەوانە هێرشی ئەلیکترۆنی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئاسمانی چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵات و باکووری ئەوروپا.

بەرپرسی بەرگریی یەکێتیی ئەورووپا دانی بەوەدانا کە تواناکانی ئێستای بەرگری بەس نین و ئامادەیی ئەوروپا بۆ هەڕەشەکانی شەڕی مۆدێرن تا ئێستاش بە ناتەواوی ماوەتەوە.

دوێنێ فلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا هەڕەشەی کرد کاتێک ئەوروپا خواستی شەڕیان هەبێت، ڕوسیا ئامادەیە.
ئ.ح