شارپرێس:
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەبانگەوازێکی بەپەلەدا کە ئاڕاستەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کردووە، دەڵێت، "دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له تاران و شاره‌كانی دیکه‌ی ئێران به‌دژی دۆخی ئابووری و سیاسی له ئێران، خه‌ڵكی به‌شێک له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌تایبه‌تی له ئیلام و کرماشان په‌یوه‌ستی ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه بوونه‌وه.هه‌روه‌ک له بزووتنه‌وه‌ی ژینادا به‌دی کرا، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئه‌مجاره‌ش لە کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌تر ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌وه و بێباکانه ته‌قه‌یان لێ ده‌که‌ن".
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "له رۆژانی رابردوودا ناڕه‌زایه‌تیی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵک له چه‌ندین شار و شارۆچکه‌ی ناوچه‌کانی خوارووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رکوتی توندی هێزه ئەمنییەکان به‌ره‌وڕوو بووەته‌وه. به‌تایبه‌تی رۆژی ٣ و ٤ی مانگ سوپای پاسداران له مه‌ڵکشایی سه‌ر به پارێزگای ئیلام و لە شاری كرماشان زیاتر لە ٧ كەس له خۆپێشانده‌رانیان کوشتووە و ده‌یان که‌سی دیکه‌شیان بریندار کردووه. هه‌ر ئێستا دۆخێكی ئه‌منییه‌تی و مرۆیی جێگای نیگه‌رانی له مه‌ڵکشایی زاڵه و ته‌نانه‌ت لە نه‌خۆشخانه‌کان که‌میی خوێن و پێویستیی پێڕاگه‌یشتن به برینداره‌کانیان هه‌یه".
حیزبی دیموکرات دەشڵێت، "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که به زۆر نیشانه دیاره که شه‌پۆلی ئه‌مجاره‌ی ناڕەزایه‌تییه‌کان له ئێران به‌رده‌وام ده‌بێ و ناوچه و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه، به دوور نازانرێ سێناریۆی جینایه‌ته‌كان ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران به‌تایبه‌تی له کوردستان دووپات بێته‌وه و کاره‌ساتێکی مرۆیی دیکه له‌ڕێدا بێ".
هەروەها داوادەکات، هه‌موو ڕێکاره‌کانی به‌رده‌ست بۆ پێش‌گرتن له کۆماری ئیسلامی بۆ درێژ‌ه‌دان و خه‌ستکردنه‌وه‌ی سه‌رکوتی خوێناویی خۆپێشانده‌ران و دروستکردنی کۆده‌نگییه‌کی به‌هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌هاناوه‌هاتنی خه‌ڵکی ناڕازی له کوردستان و ئێران به‌کار به‌رن.
