شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی سوریا لهپهیامێكدا ڕایگه‌یاندوه، تا كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ مۆڵه‌ت به‌خه‌ڵكى مه‌ده‌نى گه‌ڕه‌كه‌كانى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسودو به‌نى زه‌ید ده‌درێت بۆ چۆڵكردنى شوێنى نیشته‌جێبونیان، ده‌شڵێت، "له‌دواى ئه‌و واده‌یه‌وه ڕێگه‌ى هاتوچۆ به‌كه‌س نادرێت‌و هێرشى فراوان بۆ سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌ستپێده‌كات"، به‌رپرسێكى باڵاى ڕۆژئاواى كوردستانیش ده‌ڵێت، "داوا لەبەرپرسانی حکومەت دەکەین بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بەم ڕوداوانە لەئەستۆ بگرن‌و عەقڵو لۆژیک پەیڕەو بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریا لهڕاگهیهنراوێكدا، هه‌ریه‌ك گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەو به‌نى زه‌یدى وەک ناوچەی سەربازیی هاووڵاتیانی سڤیل دەکات دەستبەجێ لە پێگەکانی هەسەدە دووربکەونەوە.
له‌و ڕاگهیهنراوهدا، سوپاى سوریا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "بۆ پاراستنی هاوڵاتییان، دوو ڕێڕەوی مرۆیی لەدەروازەی عەوارزو شەقامی زور تاوەکو کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ كراوه ده‌بن، له‌دواى ئه‌وكاته‌وه، تەواوی بنکە سەربازییەکانی ناو گەڕەکه كوردیهكانى حه‌له‌ب وەک ئامانجی شەرعی دەستنیشانکراون بۆ په‌لاماردانیان.
لاى خۆیشیه‌وه ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی باكورو ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هاتهدهنگو ڕاگهیهنراوێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكردهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریا شەڕی لەسەر گەڕەکە مەدەنییە چڕەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە ڕاگەیاندوه‌و شەڕی قڕکردنى ئەو کوردانەیه كه به‌هۆى ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه زیانێكى زۆریان به‌ركه‌وتوه".
ئه‌و سێ گه‌ڕه‌كه‌ى شارى حه‌له‌ب، زۆرینەی دانیشتوانه‌كه‌ى كوردانى عهفریننو ئاواره‌ى ئه‌وشاره بون، له‌و ڕوهشهوه ئیلهام ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، "ئەو سێ گەڕەکە پێشتر لەژێر گەمارۆیەکی تونددابون لەلایەن هێزەکانی سەر بەوەزارەتی بەرگریی حكومه‌تى سوریاوه، هاوكات سەرەڕای پابەندبونی کورد بەڕێککەوتنی یەکی نیسان، لایەنی بەرامبەر نەیکردوە، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ دەستپێکردنی دانوستان، وەزارەتی بەرگری گفتوگۆ ڕەتدەکاتەوە".
داواشى لەبەرپرسانی حکومەتى سوریا كردوه‌و هۆشداریشى پێداوه، "بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بەو ڕوداوانە لەئەستۆ بگرن‌و ڕێبازێکی عەقڵو لۆژیک پەیڕەو بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگەوە، وازهێنان لەشێوازەکانی شەڕو شەڕەکان، گەلی سوریا بەڕادەی پێویست بەدەست شەڕەوە زەرەرمەند بوە، داوا لەهەموو سورییەکانو بەتایبەت گەنجان دەکەین کە ئەم ڕێگایانە ڕەتبکەنەوەو دەنگیان بۆ دادپەروەری بەرزبکەنەوەو دەستبەرداری شەڕبن".
به‌گوێره‌ى دواین ئاماره‌كان، تائێستا بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بەتوركیاو سوریا بۆسەر گەڕەکە کوردییەکان حه‌وت کەس گیانیانلەدەستداوەو 52 کەسی دیکەش بریندارن، زیانی زۆریش بەژێرخانی گەڕەکەکان گەیشتوە.
ئاڵۆزییەکان لە 25 ئەیلولى ساڵى ڕابردوه‌وه دهستیپێكردوهو حەلەب بەرەو کارەساتێکی مرۆیی هه‌نگاوى ناوه، لەکاتێکدا وه‌كو ئیلهام ئه‌حمه‌د وتویهتى، "سوپا جەخت لە چۆڵکردنی ناوچەکان دەکاتەوە، لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ پشتگیریی شێخ مەقسود بەردەوامە".
