شارپرێس:
ئاسایشى كورد له‌حه‌له‌ب ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ سێیه‌م ڕۆژو له‌سه‌ریه‌ك، گروپه چه‌كداره‌كانى سوریا شكستیانهێنا له‌دزه‌كردنه ناو گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كانى شارى حه‌له‌ب‌و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانى كورده‌وه به‌توندى وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت:"دواى شكسته‌كه‌یان، په‌نایان بۆ تۆپبارانى سه‌خت بردوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌ى شه‌هیدو بریندار زۆر زیادیكردوه، سه‌ربارى ئه‌وه، كاره‌باو ئاویان له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كانیش بڕیوه".
ئاسایشى كورد له‌شارى حه‌له‌ب ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "به‌دانه‌وه به‌هۆى تۆپبارانه به‌رده‌وامه‌كانى سوپاى سوریا بۆسه‌ر ناوچه‌كانى دانیشتوان، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی بۆ هه‌شت کەس بەرزبوەتەوەو 57ى دیكه‌ش برینداربون".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک ئەو گروپه چه‌كدارانه‌ى سوریا، بەردەوامن لەبەئامانجگرتنی ناوچەكانى دانیشتوان‌و به‌ئامانجگرتنى خه‌ڵكى سڤیلى گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كان".
ئاسایشى كورد ده‌ڵێت، "لەشەودا گروپه‌كانى سوریا، تۆپبارانەکانیان بۆ سەر هاوڵاتیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه، هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوام لەفڕیندایه بەسەر هەردوو گەڕەکى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود، ئه‌مه جگه له‌مۆڵدان‌و جێگیركردنى هه‌زاران سه‌ربازو تانك‌و زرێپۆش، كه به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانمان، به‌شێكى زۆر له‌و چه‌كدارانه تیرۆریستن‌و بیانین".
ئاسایش جه‌ختده‌كاته‌وه، "قورسایى په‌لاماره‌كانى سوریا، له‌میحوه‌رى كاستیلۆیه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه هه‌نگاوێك بێنه ناو گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كان‌و زۆر به‌توندى وه‌ڵامیاندراوه‌ته‌وه، ئێستاش پەنایان بردوه‌ته‌به‌ر سیاسەتی سزادانی بەکۆمەڵ بەبڕینی کارەباو ڕێگری‌کردن لەچونە ژورەوەی خۆراک‌و پێداویستی پزیشکی بۆ ئەو دوو گەڕەکە، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە".
له‌كۆتاییشدا ڕایگه‌یاندوه، "ئەوەی لەگەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە دەگوزەرێت، هەڵمەتێکی سیستماتیکی‌و خوێناوییە کە لەژێر پەردەی هاندانی فەرمیدا ئەنجامدەدرێت، ڕاستەوخۆ خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، گەمارۆدان‌و تۆپبارانی بێ جیاوازیی‌و برسێتی وەک ئامرازێک بۆ ژێردەستەکردنی دانیشتوان‌و سەپاندنی سزاى به‌كۆمه‌ڵ بەکاردەهێنێت".
