شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یه‌كى بریندارى شه‌ڕى داعش ڕایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌كانى خانه‌نشینبونى وه‌ك كه‌مئه‌ندامێك، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ڕایى ناكرێت‌و بڕیاریدا مان بگرێت، وه‌زیرى پێشمه‌رگه هاته‌ده‌نگ‌و ده‌ڵێت، "وه‌ك قاره‌مانێكى كوردستان سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانى بۆ ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ى ڕاگەیه‌ندراوێکى نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە كه وێنه‌یه‌كى بۆ شارپرێس نێردراوه تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، "لەگەڵ بڵاوبونەوەی پەیامی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوى (عەتا ئەحمەد) لەلیوای پێنجی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لەمیدیاکاندا، ڕاستەوخۆ وەزیری پێشمەرگە پەیوەندیی بەو پێشمەرگەیەوە کردوه".
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ڕایگه‌یاندبوو، پێشمه‌رگه‌یه‌كى كه‌مئه‌ندامى شه‌ڕى داعشه‌و له‌جه‌نگه‌دا برینداربوه، به‌ڵام ئێستا بۆ خانه‌نشینبونى، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه كێشه‌ى بۆ دروستكراوه‌و مامه‌ڵه‌كانى بۆ ڕایى ناكرێت.
له‌و ڕوه‌شه‌وه وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا به‌پێشمه‌رگه‌كه‌وه بەڵێنی ئه‌وه‌ى پێداوه، بەزوترینکات، سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانەی دوچاری مامەڵەکەی بونەتەوە چارەسەربکرێت‌و وەکو هەر پێشمەرگەیەکی قارەمانی ئەم کوردستانە، سەرجەم ماف‌و شایستەکانی بۆ دابینبکرێت.
