شارپرێس:
18 گه‌نجى كوردى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چون به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا، له‌لیبیا ده‌ستگیركران‌و خرانه زیندانه‌وه، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش زانیاریى له‌باره‌ى چاره‌نوسیانه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌گه‌ڵ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق قسه‌م كرد‌و ئێستا ئه‌و گه‌نجانه له‌شوێنێكى ئارامدانو له‌زیندان چونه‌ته ده‌ره‌وه".
د.غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری كورد له‌په‌رله‌مانى عێراق لهفهیسبوكى خۆى ئاشكرایكردوه، "ده‌مه‌وێ كه‌سوكارى ئه‌و 18 گه‌نجه كورده ئاگاداربكه‌مه‌وه كه ویستبویان لهلیبیاوه بچنه ئه‌وروپاو له‌و وڵاته دهستگیركرو دهستبهسهركرابون".
ده‌شڵێت، "لەگەڵ د. ئه‌حمه‌د سه‌حاف هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق له‌لیبیا قسه‌م كرد، ئه‌و پێیڕاگه‌یاندم، ئه‌و 18 گه‌نجه كورده گەیشتونەتە لای ئه‌وو ڕێکارەکانیان بۆ تەواوكراوهو ئێستا لەشوێنێکی ئارامدان".
ساڵانە هەزاران گەنجی هەرێمی کوردستان بەهۆی بێکاریی‌و نەڕەخساندنی هەلی دامەزراندن لەلایەن حکومەتی هەرێمه‌وه، ناچار بەڕێگەی مەرگی هەندەران دەکرێن‌و گرەو لەسەر ژیان‌و مردنی خۆیان دەکەن، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم بێباکانە سەیردەکەنو ڕێگە چارەسەرییەک نادۆزنەوە.
ناوى گه‌نجه كورده‌كان: