شارپرێس:
فرانک هوگبیتس ئه‌و زانا هۆڵه‌ندیه‌یه كه پێشبینى بومه‌له‌رزه مه‌ترسیدارو كاره‌ساتباره‌كان له‌جیهاندا ده‌كات، له‌نوێترین په‌یامیدا هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌مڕۆوه تاوه‌كو 9ى ئه‌م مانگه مه‌ترسیى ڕودانى بومه‌له‌رزه‌ى به‌هێزو كاره‌ساتبار هه‌یه".
ئه‌و زانا هۆڵه‌ندیه هۆشداریدەدات لەدیاردەیەکی گەردونیی مەترسیدار کە ئه‌و پێیوایە، کاریگەریی لەسەر توێکڵی زەوی دەبێت‌و چەندین بومەلەرزەی بەهێزو كاره‌ساتبارى لێدەکەوێتەوە.
لەڤیدیۆیەکی نوێ‌دا لەکەناڵی یوتیوبەکەی خۆى، ئەو بومەلەرزەزانە مشتومڕاوییە هۆڵەندییە، کە بەپێشبینییەکانی ناسراوەو زۆرجاریش مشت‌ومڕ لەنێو جیۆلۆجیستەکاندا دروستدەکات، ده‌ڵێت، "دیاردە فەلەکناسییەکە لە شه‌شى ئه‌م مانگه واته ئه‌مڕۆوه دەستپێدەکات بەهۆی هه‌ندێك حاڵه‌تى نامۆ‌و ناوازە له‌نێوان مەریخ‌و ڤینۆس‌و خۆر‌و زەوی‌و موشتەری، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كى نۆ هه‌ساره‌یى دروستبوه".
باسى له‌وه‌شكردوه، "په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌م هه‌سارانه له‌مڕۆوه تاوه‌كو 9ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وامده‌بن، به‌هۆى ئه‌و ڕوداوه گه‌ردونیه‌شه‌وه، ئه‌گه‌رى ڕودانى بومه‌له‌رزه‌ى به‌هێزو كاره‌ساتبار هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن له‌هه‌فته‌ى ڕابردوو چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌هۆى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ساره‌كانه‌وه له‌چه‌ند وڵاتێك ڕویانداوه‌و پله‌كه‌شى گه‌یشتوه‌ته شه‌ش پله به‌پێوه‌رى ڕێخته‌ر".
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌و زانا هۆڵه‌ندیه به‌رده‌وام هۆشداریده‌دات له‌ڕودانى بومه‌له‌رزه، به‌ڵام سه‌رجه‌م زاناکانى دیكه ئەو تیۆرییە مشتومڕاوییەى توێژەرە هۆڵەندیەكه ڕەتدەکەنەوەو بەنازانستی دەزانن‌و جەختدەکەنەوە، "هیچ پەیوەندییەک لەنێوان هەسارەکان‌و جوڵەو چالاکیی بومەلەرزە لەسەر زەویدا نییەو ئەمەش لەئێستادا بەمەحاڵ دادەنێن".
توێژەره هۆڵەندیه‌كه سەرپەرشتی ڕێکخراوی ڕوپێوی ئەندازەیی کۆمەڵەی خۆر (SSGEOS) دەکات، کە دامەزراوەیەکی توێژینەوەیەو تیشکدەخاتەسەر چاودێریکردنی ئەندازەیی تەنە ئاسمانییەکان‌و پەیوەندیی بەچالاکییە بومەلەرزەییەکان لەسەر زەوی.
ئه‌و زانا هۆڵه‌ندیه، لەشوباتی 2023دا پێشبینى ڕودانى بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێزى له‌توركیا كرد‌و هه‌روه‌ش ده‌رچوو، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
