ئیسرائیل و سوریا ڕێککەوتن

جیهان

06/01/2026‌ 760 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
لەبەیاننامەیەکدا ئەمریکا و ئیسرائیل و سوریا ڕایانگەیاند، سەرکردایەتی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هۆی ئەوەی کە گفتوگۆی بەرهەمدار لە نێوان ئیسرائیل و سوریادا بکرێت.

لەبەیاننامەکەدا هاتووه، لە دانوستانەکانی پاریس لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەری و سەقامگیری سوریا و ئاسایشی ئیسرائیل قسەکراوە.

دەشڵێن، ئیسرائیل و سوریا لە دانوستانەکانی پاریسدا گەیشتنە چەند لێکتێگەیشتنێک.

بەگوێرەی بەیاننامە هاوبەشەکە، ئیسرائیل و سوریا بڕیاریان دا میکانیزمێکی هەماهەنگی هاوبەش دابمەزرێنن، کە ئامانجی ئاسانکارییە بۆ هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی هەواڵگری   و کار بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنی سەربازی دەکات.

ڕونیشیکردەوە، میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان سوریا و ئیسرائیل کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە لێکتێگەیشتنی هەڵەو سوریا و ئیسرائیل هەوڵدەدەن لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیاندا بکەنەوە.