هەوڵدەدەم گرنگترین و
بڵاوترین نەخۆشی لە هەرێمی کوردستان کە لەواقیعدا لەگەڵی دەژیم بیخەمەڕوو ، ئەم نەخۆشیە
لە وڵاتانی تریش هەیە بەڵام لەکن ئێمە زۆرترە ، مەبەستم نەخۆشیە فسیۆلوجیەکانی وەک شەکرە و فشاری خوێن نیە کە دووچاری جەستە
دەبێت ، بەڵکو نەخۆشی ڕەفتار و دووڕویی و دووفاقی « الازدواجية »ی کەسانە کە بەشێوەیەکی
سلبی کاریگەری دەکاتەسەر وێنەکانیان و ئامادەبوونیان و ڕۆلیان لە کۆمەڵگاکەیاندا ،
کێ هەیە لە ئێمە ڕۆژانە کەسان نەبینێت کە هاودژیەک لەنێوان ڕوالەتی دەرەوەی و ڕەفتاری
هەیە ، بانگەشەی چاکە دەکات کەچی دووفاقە ، یان دەیبینیت زۆر شیرین و ئیماندار دەردەکەوێت کەچی لە کرداردا جیاوازیەکی ئەوتۆی
لەگەڵ تاوانبارێکدا نیە ! ئەگەر لێکۆڵینەوەیەک لەناو کۆمەڵگای کوردستانیدا بکەیت ،
بەتەئکید ئەوەت بۆ دەردەکەوێت کە بەگشتی کەلێن لەنێوان « قسە » و « کردار » هەیە و
، ئەو لێکۆلەرەوانە ئەوە دەزانن کە تەندروستی
گرنگترین بەهایە ، بەڵام کە لە چالاکی ڕۆژانەی
خەڵک بپرسیت هەست بەوە ناکەیت کە تامەزرۆی وەرزشیان هەبێت ، کەواتە ئەوەی تاکەکەس
لە ڕاوەرگرتن دەیڵێت دەشێت جیاواز بێت لەگەڵ ئەوەی بەکردیی باوەڕی پێیهەیە ، زۆرن
ئەو هۆکارانەی کە والەمرۆڤ دەکات بێ ئەوەی ئاگای لەخۆ بێت ڕەفتاری دووفاقی بنوێنێت
، ڕاهاتن لەسەر دووفاقی بەها و ڕەفتاری هاودژ وا لە نیشتیمان دەکات کە بەرەو دواکەوتوویی
بڕوات ، هەرچەند گووشاری کۆمەڵایەتی و سیاسی لەسەر تاکەکەس تووندتر بێت ناتەبایی نێوان
قسە و کردار زیاتر دەبێت و دووفاقی لەسەر حسابی متمانەی بەرانبەریەکتری بڵاودەبێتەوە
، دووفاقی لە بیر و قسە و کردار بزاڤی کۆمەڵگا و پێشکەوتن ئیفلیج دەکات : دووفاقی
زۆرتر لەناو دوو توێژ « پیاوانی ئایینی »
و زیاتر لەناو « ڕۆشنبیران » بڵاوە ، سەیری
دووفاقی هەندێک لە پیاوانی ئایینی بکە کە
منداڵەکانیان دەنێرنە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ خوێندن ، لەهەمان کاتیش لە بڵندگۆی مزگەفت و دانیشتنە ئایینیەکان پڕنسیبەکانی ڕۆژئاوا
ڕەتدەکەنەوە و هێرشدەکەنە سەریان ، ڕۆشنبیرانیش نەخۆشیان زۆرە کە کۆنتڕۆلی کردۆتە
سەر عەقل-ی هەندێکیان ، لەوانە « نەخۆشی نەرجسیەتی
لەڕادەبەدەر ، کە خۆی کراوە ناکات بۆسەر کەسانی تر یان قسە لەسەر خۆی و بەهرە و ئیمکاناتەکانی
و نەبەردی ڕاستەقینە و وەهمدارەکانی دەکات » و « نەخۆشی وەهمی نوخبەوی ، کە خۆی
بە عەقلێکی داهێنەر دادەنێت » و « نەخۆشی
لەدەستدانی هەستی ڕەخنەیی ، کە لەڕۆشنبیرێکی ڕەخنەگر دەگۆڕێت بۆ مرۆڤێکی عەقائیدی ڕەجعی
» بەڵام باوترین نەخۆشی ڕۆشنیران بریتیە لە : دووفاقی نێوان قسە و کردار ، بەداخەوە
زۆربەری ڕۆشنبیرانی ئێمە دووفاقیەکی تووند-یان لەنێوان ئەوەی دەینوسن و ئەوەی
مومارەسەی دەکەن لە واقع هەیە ، کە شیعر یان نوسینی هەندێکیان دەخوێنیتەوە لوتکەی
مرۆیی و جوانیە ، بەڵام کە سەیری کرداری دەکەیت کەسێکی تابڵێی سەخیفە و پەشیمانی لەوەی
کە لێی نزیک بووی ، یان کە لە شوێنێک لەگەڵ کەسانی تر دادەنیشێت ئەو نیشتیمانە بە
بەندینخانە و گەندەڵستان ناودەبات کەچی خۆی
سودمەندێکی باشی ئەو گەندەڵستانەیە !! یان لە نوسینەکانی داکۆکیکارێکی
سەرسەختی ژنە کەچی ژن و کچەکەی لەماڵ بەند کردووە ، ئەوان ئەوەی دەیڵێن بە کردەیی
جێبەجێی ناکەن ، داوا لە خەڵک دەکەن بۆئەوەی
کە بەڕاستی باوەڕیان پێی نیە ، ئەو ڕۆشنبیرە دووفاقیانە دەیانەوێت ڕۆشنبیری بکەنە ئامرازێک بۆ گۆڕینی دەسەڵات و هەموو خەڵک
، بێئەوەی هەتا دەست بە گۆڕینی خۆیان بکەن ، جگەلەمەش ململانێی و قسە و قسەڵۆک لەنێوانیاندا
بڵاوە ، کە هەموو ئەوانەش کاریگەری خستۆتە
سەر ڕاستگۆییان و لاوازی کاریگەریان کە ئەمەش وادەکات بوونیان لە کۆمەڵگاکەیان وەک
نەبوو وابێت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی