باشترین دەرفەت بۆ جیابوونەوە

31/05/2025

زاناتوفیق بەگ


لە دوای نووسینەوەی دەستوری عێراق ، لە ساڵی ٢٠٠٥ دا وە بەتایبەتی لە دیباجەی دەستورەکە ، دەڵێت (ئێمەی گەلی عێراق بەسەرجەم پێکهاتەکانییەوە بەتەواوی ویستی خۆمان بە ئازادی و ئارەزوومەندانە بڕیاری یەکگرتنی ئارەزوو مەندانەمان داوە... وە پابەندبوون بەم دەستورە یەکێتی ئازادانەی گەل و خاک و سەروەری دەپاریزێت). واتە پێچەوانەی ئەم دەقە دەستوریە لەڕووی ناوەرۆک و ماناوە بریتیەلە  پێشلکاری دەقێکی دەستوریەبۆ تێکدانی  ئارەزوومەندانەی کوردە وەکو پێکهاتەیەکی سەرەکی لەناو چوارچێوەی عێراقدا  ئەمە دەرفەتێکی زێرینەبۆ جیابوەنەوە لە دەوڵەتێکی پاشکەوتووی کلبتوکراسی وەکو عێراق.
پێشلکردنی زیاتر لە ٥٣ بڕگەو مادەیی دەستوری وە بڕێنی مووچە و خەرجیە فعلیەکانی هەرێم و پێشلکردنی مافە مەدەنی و سیاسەکان وەکو ئەوەیی لە مادەی ١٥ دەستور ئاماژەی پێ کراوە (هەموو تاکێك مافی ژیان و ئاسایش و ئازادی هەیە نابێت لێێان بێبەش یان سنوردار بکرێت)  لەئێستا هە موو دەزگا فەرمیەکانی حکومەتی عێراق سەرقاڵی پێشلکارین لە بەرامبەر هەرێم خەڵکی کوردستان بەتایبەتی دوا بڕیاری وەزارەتی دارایی کە بەڕاشکاوی دەلێت من پابەندی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نابم .
دەرفەتی زڕێن بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی فیدڕاڵی هەڵكشانی قۆناغێکی سیاسی بەرزتر لە داهاتوودا وە میکانیزمی بەکار‌‌هێنانی ئەم دەرفەتە ئەرکی سەرشانی (سەرۆک بارزانی ) یە لەگەڵ گشت هێزو لایەنە سیاسیەکانی پرۆسەی سیاسی هەرێم . گرنگە سەرەتا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی کردنی ووڵاتانی خاوەن بڕیار لە هەرێمی کوردستاندا تێگەیاندنیان لە کێشەکە، کۆبوونەوەی هەموو کونسوڵخانە و بارەگاو نووسینگەی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی مرۆیی لە کوردستاندا بکرێت ،  ڕوونکردنەوەی تێکدانی پێكەوەیی ئارەزوومەندانەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان وە پاشەکشەکردنی عێراق لە جێ بەجێ کردنی بنەما  دەستوریەکانی  عێراق لەگەڵ پێکهاتەی کوردا بەشێوەیەکی ڕاست و دروست ڕوونبکرێتەوە بۆ هەموو لایەک ،مادەو برگە دەستوریەکان بە بەڵگە بخرێتە بەردەم ووڵاتان   . پاشان بۆ بە ئەکتیڤکردنی هەنگاوەکانی جیابوونەوە لە ڕووی دبلۆماسی و ئابووری و سەربازی پێویستە  دەزگا فەرمیەکانی هەرێم تایبەتمەند بە پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشێوەیەکی مەکۆکی سەردانی ئەمریکاو ئەوروپا ، صین ، ڕووسیا بکەن بۆ داواکردنی پشیگیری جیابوونەوە ، بۆ ئەم پرۆسیە گرنگە سود لە ئەزموونی کۆسۆڤۆ وەربگیریت .
 هەلومەرجی پێشلکاری دەستورلەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاربکرێت بەتایبەتی هەوڵدان بۆ برسی کردنی خەڵکی هەرێم وە دروستکردنی گەمارۆیی ئابووری لە ڕێگای بڕیننی مووچەی فەرمابەرانی هەرێم کوردستانەوە . پاشان پێشکەش کردنی  کۆنووسێکی کورت و پۆخت بە ( نەتەوەیەکگرتووکان) وەکو لایەنی فەرمی لە بابەتەکە ، هەنگاو گەورەتر ئاگادارکردنەوەی ئەو عەرەبە نێشتەجێ بووانەی هەرێم کە پێویستە لە حالەتی نا ئاسایی دەستدرێژی حکومەتی عێراقی  بۆسەر هەرێم کورستان جێبهێڵن ، پاشان کۆکردنەوەی هێزی پێشمەرگە لەسەر سنورەکانی هەرێم وە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ئەندام و ڕێکخستنەکانی هێزە سیاسیەکانی کورد لە ناوچە کوردیە داگیرکراوەکانی حکومەتی عێراقی وەکو کەرکووک و دیالە و موسڵ وە تەیارکردنیان بۆ حاڵەتی دەستدرێژی هاوکات بایکۆتکردنی هەڵبژاردن داهاتووی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن هەموو هێزو گروپەبەشداربووکان .
بەکار‌هێنانی فشاری سیاسی لە ڕێگای کەناڵە دیبلوماسیەکانی هەرێم لەگەڵ کەنداو ئیسرائیل و ئوردن و میسر وە سەردانی فەرمی بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەی پێشلکاری دەستوری و گەمارۆدانی حکومەتی عێراقی لە بەرامبەر خەڵکی کوردستان وە لەم حاڵەتەدا دەستور ڕێگە ئەدات بەجیابوونەوەی هەرێم بەشێوەیەکی زۆرملی لە عێراق .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی