قەوارەی هەرێمی کوردستان دەرفەتی سیاسی، یاسایی، کۆمەڵایەتی و ئابوریی و تایبەتمەندی هەیە، هەرێم وەک یەکێک لە پارچەکانی فیدڕاڵی عێراق لەدەستووری 2005دا مافی هەیە لە عێراقی فیداڵدا، کیانی سیاسی و یاسایی: بەشێوەیەکی دەستوری لەناو فیدڕاڵی عێراق دیاریکراوەو مافی خۆ بەڕێوەبەری هەیەو بەپێی مادەی 112ی دەستووری عێراق سەرچاوەکانی نەوت و غاز موڵکی گشتیی خەڵکی عێراق و حکومەتی فیدڕاڵن لەگەڵ هەرێمدا بڕیار بۆ بەرهەمهێنانی دەدرێت.
یاساکە بۆ رێکخستنی پەرەپێدانی هێدرۆکاربۆناتی هەرێمە و بە شێوازێکی دادپەروەیی و بێ نیگەرانی لە بڕیارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ خۆماڵی دەکرێت.
هەرێم دامەزراوەیەکی یاسایی و دەستوری نیە،خاوەنی دەسەڵاتی سیاسی، ئابوری، فەرھەنگی یان هێزی سەربازی نیە، تاوەکو ئێستا هەرێم بە دوو زۆنی کارگێڕی (زەرد و سەوز) دا دابەشبووە و کاریگەری سایکۆلۆژی لەسەر ڕای گشتی و خەڵکدا بە ئاسانی هەست پێ دەکرێت، بۆیە پێویستە دامەزراوەیەکی یاسایی و دەستوری بەدەستبهێنێت بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ڕاستەقینەی هەرێم و مەترسی و کاریگەرییەکان لەسەر ژیانی خەڵک کەم بکاتەوە و کێشەی موچە و ژانی نان چارەسەر بکات، ماددەی 120ى دەستوری فیدڕاڵی عێراق پشتگیری دەکات بۆ دابینکردنی دەسەڵات و مافەکانی هەرێم بە شێوەی یاسایی و دەستوری.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی