دیکتاتۆری ئابووری !

15 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەحمەدی مەلا

ئێمە پێویستمان بە شۆڕشێکی ئابووری مەزنە، ناوچەکەی ئێمە لە بارە، هەم لە بەپیتی خاکەکەی، هەم ئەو بەشە ئاوەی کە بەر ئەو ناوچەیە کەوتووە، هەم ئەو زانیارییە کەڵەکەبووانەی کە دەبێ دینامیتێکی لەژێر دابنێین تاکو دەبێ بە وزەیەکی دینامیک و بەردەوام. لەسەر هەمووییەوە، بەرهەمهێنانی وزەی بەردەوام. بە بێ ئەم تەقینەوەیە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمی داوەشاو، بە رەوتی کیسەڵێکی نەخۆش پێشدەکەوێت.
ئەمە پێویستی بە تیپێکی متمانە بەخۆ، دووربین، بەرژەوەندیی درێژخایەن بکات بە قیبلەنمای. پێویست دەکات لە گوتاری ئارایش بە دروشم خۆمان رزگار بکەین، گەشەسەندن تەنها لە باڵەخانەی بەرز نەبینین، بەڵکو ئیش لە ناوەوە بکەین.
کێشەکانی ژینگە و کەمیی ئاو کێشەکانی ئایندەن، پێویست دەکات بە جیدییەوە بیری لێ بکرێتەوە، چارەسەر هەن، یان بەلایەن کەمکردنەوەی ئافاتەکانی.
هەرێمی کوردستان لە رووی جیۆسیاسییە دیارییەکی موجیزەئامێزە، بێهێزکردن و داوەشاوکردنی لەمە زیاتر دەبێ بە پەڵەیەکی مێژوو بۆ نەوەکانی ئایندە. بۆیە :
١. بە پیشەسازکردنی کەرتی کشتوکاڵ،  کەمکردنەوەی موچەخۆران بە پلان و نەخشە، بۆ ئەیوەی ئەم وزەیە بگواسترێتەوە بۆ ئەم کەرتە ؛
٢. پیشەسازییکردنی کشتوکاڵ دەبێتە هۆی ئەوەی زیندوو راگرتنی خاک و فراوانکردنی خاکی نیشتەجێبوون ؛
٣. گواستنەوەی کشتوکاڵی وەرزییانە بۆ هەموو وەرزەکان ؛
٤. دروستکردنی پیشەسازی سادە کە پەیوەیست بێت بە هەڵگرتن و گۆڕینی بەروبوومی کشتوکاڵی ؛
٥. بەهەندوەرگرتنی پێوەرە ستاندارە جیهانییەکان لە پێناو بەبازارکردنی بەرهەم ؛
٦. ئیشکردنی لە پتەوکردنی ژێرخان : جادەوبان، کارەبا، هۆکارەکانی گواستنەوە، سیستەمی بانکی ؛
٧. ئیشکردن لەسەر قوتابخانە و پەیمانگا پیشەییەکان بۆ ئامادەکردنی کادیری لێهاتوو ؛
٨. یارەمەتی دانی سەرمایەدار کە دەیەوێ لەو بوارە کار بکات و هاندانیان بۆ ئەوەی تەنها لە کەرتی عەقارات نەمێینەوە ؛
٩. ئەم خاڵانە و چەندین خاڵی دیکە بە بڕیاری سیاسیی دەکرێت کە ئیمانی بە کوردستان و دوارۆژ هەبێت...

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە