شەپۆلێک بارانى بەخور ڕوو لە هەرێم دەکات و لافاو دروست دەبێت

کوردستان

25/04/2024‌ 1384 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

شارەزایەکى بوارى کەشناسی ئاشکراى دەکات، لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتووەوە شەپۆلێک بارانى بەهێز ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات و دەبێتە هۆى دروستبوونى لافاو.

خەڵات حەسەن، شارەزای بوارى کەشناسی لە پەیجى خۆى بڵاویکردەوە، لە ناوەراستی هەفتەى داهاتووەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دەریای سور و بارانی بەهێز و هەورە بروسکە و لافاو دەبێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هیچ ئەگەرى بارینى تەرزەى قەبارە گەورە نییە و  ئەوەى دەبارێت زیانى بۆ بەرهەمى جوتیاران نابێت.