شارپرێس:
ئێران دەستی
کردووەتەوە بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی بە خێراییەکی زۆر، ئەمەش دوای نزیکەی
6 مانگ لە کۆتاییهاتنی "شەڕی 12 ڕۆژە" لەگەڵ ئیسرائیل.
بەگوێرەی
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی عیبری، ئەم زانیارییە لە سێشەممەدا لە کۆبوونەوەیەکی
نهێنی لیژنەی کاروباری دەرەوە و ئاسایشی کەنێست لەلایەن نوێنەرێکی سوپای ئیسرائیلەوە
ئاشکرا کرا.
هەفتەی ڕابردوو،
ئێران لە چوارچێوەی مانۆڕە دەریاییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداودا، چەندین مووشەکی
بالیستی و کرووز (لە جۆرەکانی قەدر 110، قەدر 380، قەدر 360، و مووشەکی بالیستی
302) تاقیکردەوە، کە بۆ ماوەی 2 ڕۆژ بەردەوام بوو.
پێشتر لە
13ی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بەناوی "شێری رابوو" کردە سەر دامەزراوەکانی ئێران، کە بووە هۆی
کوژرانی ژمارەیەک سەرکردەی سەربازیی باڵا. ئێران بە "بەڵێنی راستگۆ 3" وەڵامی
دایەوە و دەیان بنکەی سەربازیی ئیسرائیلی کردە ئامانج.
لە 22ی حوزەیرانی
ڕابردوو، ئەمریکاش هێرشی کردە سەر 3 دامەزراوەی ناوەکیی ئێران. دواتر سوپای
پاسداران بنکەی "ئەلعودەید"ی ئەمریکی لە قەتەر کردە ئامانج، کە لە کۆتاییدا
ئاگربەست لە نێوان تاران و تەلئەبیبدا ڕاگەیەندرا.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی