عەلەوییەکان مانگرتنیان ڕاگەیاند

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 531 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 عەلەوییەکان لە کەناراوەکانی سوریا و ناوچەکانی دیکە، بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوام بوون لە مانگرتن، کە شێخ غەزال غەزالی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوییەکان داوای کردووە.

 لە شار و ناوچە گوندنشینەکانی لازقیە، تەرتوس، جەبلەو هەروەها  حەما مانگرتن بەردەوامە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سنوری دمسەخرۆی سەر بە لازقیە بەتەواوی ئیفلیج بووە و سەرجەم دوکانەکان داخراون و فەرمانبەران و خوێندکاران و مامۆستایان لە خوێندنگاو فەرمانگەکان ئامادەنەبوون.

 لە تەرتوس، بەیانی ئەمڕۆ هەلیکۆپتەرەکان بە ئاسمانی شارەکەوە سوڕاونەتەوە.

لە شارۆچکەی عەین ئەلکروم لە ڕۆژئاوای حەما، مانگرتنەکە بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک بەردەوام بوو، دانیشتوانەکەی دوکانەکانیان داخست.

ئەم مانگرتنە لە کاتێکدایە کە ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتووانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە کردەوەکانی حکومەتی ڕاگوزەر زیاد دەکات.