شارپرێس:
ئەو شەپۆلە بارانبارینەی سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕوی لەهەرێم کرد‌و کاریگەرییەکەی هەرماوەو سبەینێ هه‌یینى کۆتایی دێت، كه‌شناسیی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، "پله‌كانى گه‌رما هه‌ر بهنزمى ده‌مێنێته‌وه‌و گۆڕانكاریى به‌سه‌ردا نایات".
وه‌كو كه‌شناسى باسیكردوه، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوه دوو شەپۆلی بارانبارین لەدەریای سورو سپییەوە ڕویان لەهەرێمی کوردستان کرد، لەدوو ڕۆژی ڕابردوشدا لەچەند ناوچەیەک لافاو دروستبوو و زیانی گیانی‌و مادی لێکەوتەوە، کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلانە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌ر بەردەوامدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، هەرێم بەگشتیی لەژێر ناسەقامگیریی لاوازی نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەراست دەمێنێتەوە.
ڕاشیگه‌یاندوه، "پێشبینی نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ دەکرێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ بەفرێکی کەم لەناوچە سنوریەکانی باکورو باکوری ڕۆژهەڵات، به‌ڵام سبەینێ هەینی کاریگەریی شەپۆلی دابارینەکە ڕوو لەکەمبونەوە دەکات، بەڵام پلەکانی گەرما گۆرانکاریی بەرچاویان بەسەر نایەت".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌كانى كه‌شناسى باس لهوهدهكهن، ناوەڕاستی ئەم مانگە بەدیاریکراوی ڕۆژانی 17و 18 بەهەمانشێوە شەپۆلێکی دیکەی باران ڕوو لەناوچەکە دەکات، ئەو شەپۆلە کاریگەرییەکانی بەجۆرێک دەبن، پلەکانی گەرما بەئاستێکی بەرچاو دادەبەزنو ئەگەری بەفربارین لەسەنتەری شارەکانیش هەیە.
به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئامارەکانی ڕێژەی دابارین دڵخۆشکەرن، لەزۆربەی ناوچەکان بەراورد بەمکاتانە ڕێژەی باران زۆر زیاترەو ئەمەش کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەزیادکردنی ڕێژەی ئاوی گلدراوەو ئاوی ژێر زەوی.
