شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانیان تانکەرێکی نەوتییان لەدەریای عومان لەكاتێكدا تانکەرەکە هەوڵیداوە گەمارۆی سەر ئێران بشکێنێت و بەرەو یەکێک لەبەندەرەکانی ئەو وڵاتە بڕوات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، تانکەرێکی نەوتی بەتاڵ بەناوی (M/T Marivex) کە ئاڵای وڵاتی پاڵاوی پێوە بوە، لەئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای عوماندا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج.
سێنتکۆم ئاشکرایکرد کە فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری (F/A-18 Super Hornet) لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (USS Abraham Lincoln)ەوە فڕیوە و بەتەقەمەنییەکی ورد بەشی ئەندازیاری و سوکانی کەشتییەکەی پەکخستوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە کە بەهۆی ئەم هێرشەوە کەشتیی "مارێڤێکس" پەککەوتوەو چیتر ناتوانێت بەرەو ئێران بڕوات.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردوە کە لەوەتەی دەسپێکردنی گەمارۆ دەریاییەکان بۆ سەر ئێران لە 13ی نیسانی ڕابردوەوە، هێزەکانیان ئەم ئەنجامانەیان هەبوە:
7 کەشتیی سەرپێچیکار بەهێزی سەربازی پەکخراون.
134 کەشتی ئاڕاستەیان گۆڕدراوە دوای ئەوەی پابەندی رێنماییەکان بون.
42 کەشتیی هاوکاریی مرۆیی ڕێگەی تێپەڕبونیان پێدراوە.