شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند كە لە ماوەی شەوی رابردودا هێرشی ئاسمانی ئەنجام داوە بۆ سەر باشوری لوبنان.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێزەكانیان بەردەوام بوون لە هێرشكردنە سەر ئەو شوێنانەی كە چەكدار و ژێرخانی حیزبوڵا بووە لە لەباشوری لوبنان.
سەرچاوە لوبنانییەكان باسیان لەوە كردووە، لە ئەنجامی بۆردومان و تۆپبارانەكانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان ٢٣ كەس كوژراون.
ئەم زنجیرە هێرشە ئاسمانیانەی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان هاوكاتی هەڵوەشانەوەی دانوستانەكانی ئەمڕۆی نێوان ئەمریكا و ئێران بوو لە سویسرا.