کۆشکی ئیلیزێ: سەردانەکەی ماکرۆن بۆ دیمەشق بۆ پاڵپشتیکردنی فرەییە لە سوریا

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا (ئیلیزێ) رایگەیاند، سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ سوریا بۆ پاڵپشتیی فەرەنسایە بۆ سوریایەکی ئازاد و فرەیی، کە ڕێز لە هەموو پێکهاتەکان بگیرێت.


کۆشکی ئیلیزێی  لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە دیمەشق، لە سەردانەکەیدا پاڵپشتیی فەرەنسا دووپات دەکاتەوە بۆ سوریایەکی ئازاد و فرەیی کە ڕێز لە هەموو پێکهاتەکان دەگرێت ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەردانەکە ئاماژەیەکە بۆ پشتیوانیی پاریس لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی کە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی سوریا مسۆگەر بکات، لەگەڵ بنیاتنانی دەوڵەتێک لەسەر بنەمای فرەیی و ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان.

بەپەلە