هەڕەشەیەکی نوێی تره‌مپ ئێران دەخاتە نێوان دوو بژاردەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1548 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن یان لەگەڵ ئێران دەگاتە ڕێککەوتن یان کۆتایی بەئەرکەکە دەهێنێت، چاودێرانیش ده‌ڵێن، "ئەم په‌یامه‌ى تره‌مپ دوبارەکردنەوەی هەڕەشەکانیەتی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی، لەکاتێکدا تاران دوای مەراسیمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی ڕابەری ئێران، سەرپێچی‌و بەرەنگاریی نیشاندەدات".


کۆبونەوە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکاو ئێران هەفتەی ڕابردوو بەبێ هیچ نیشانەیەکی ئاشکرا بۆ پێشڕەویکردن بەرەو ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕەکە کۆتاییهات، سەرەڕای بونی ئاگربەستێکی 60 ڕۆژە کە ئامانج لێی ڕەخساندنی دەرفەت بوو بۆ دیپلۆماسی، ئەمەش دوای ئەو هێرشە ئەمریکی‌و ئیسرائیلییانەی کە ئاگری ململانێکەیان خۆشکرد.

تره‌مپ لەکۆشكی سپی-یه‌وه‌ ڕایگەیاند، "یان دەگەینە ڕێککەوتن یان کۆتایی بەئەرکەکە دەهێنین تەواو، کۆتاییهێنان بەئەرکەکەش کارێکی قورس نابێت، من پێم باشترە بگەینە ڕێککەوتن، چونکە نامەوێت ئەمە کاریگەری لەسەر 91 ملیۆن کەس دروستبکات".

هەروەها وتی، "دەتوانین لەماوەی یەک کاتژمێردا پردەکانیان بڕوخێنین، وەک چۆن دەتوانین هێڵەکانی وزەیان ببڕین، ئەوان لەئێستادا پارەیان نییەو شه‌ڕى ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر پاره‌ نییه‌و ئه‌وان خاوه‌نى هیچن".

بەپەلە