شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، دابەشکردن و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان پەیوەندی بەئەوانەوە نەماوەو چیتر لیستی بەنزینی 750 دیناری بڵاوناکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئیتر لیستی بەنزینی 750 دیناری بڵاوناکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دابەشکردن و چاودێری کردنی بەنزینخانەکان پەیوەندی بە لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە نەماوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم پلانێکی فرە ڕەهەندی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنیو دابەزاندنی نرخی بەنزین ڕاگەیاندو كەمال محەمەد وەزیری سامانەسروشتییەكان ئاشكرایكرد، كە لەم هەفتەیەدا نرخی بەنزینی موحەسەن و سۆپەر دادەبەزێت.