ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوکتۆر ( أَدهَــم بُطرُس غالي ) دەڵێ عەرەب گاڵتەجاڕی هەموو جیــهانن :
هاووڵاتی ئیماراتی بازێک دەکڕێ بە ( ١٣٥٫٠٠٠ ) دۆلار ( ١٣٫٥) دەفتەر ، بۆ ئەوەی ڕاوی کەروێشکێکی پێبکات بایی( ٢ ) دۆلارە .
هاووڵاتییەکی قەتەری ئایفۆنێکی مۆدێل نوێ دەکڕێ بە(۱۳۷٫۰۰۰) دۆلار ( ١٣٫٧) دەفتەر بەمەرجێک ئەو یەکەم کەس بێت لە کەنداو بەدەستی دەگات .
بزنسمانی قەتەری (ناصـر الخلیفی ) بڕی ( ٥١٢ ) ملیۆن دۆلار(٥١٢٠٠) دەفتەر دەدا بۆ گواستنەوەی (نیمار) بۆ یانەی ( سانجیرمان ) تەنها لەڕقی بەرشلۆنە .
( کریستیانـۆ ڕوناڵدۆ) پێڵاوەکەی کردە دیاری بۆ کۆمەڵەیەکی خێرخوازی .
کاتێک کۆمەڵەکە خستیەڕوو بـۆ فرۆشتن ، دەوڵەمەندێکی کەنداو بە ( ٩ )ملیۆن دۆلار کڕی .
(کریستیانۆڕۆناڵدۆ) ناوبانگی پێ بەدەستهێناو کۆمەڵە خێرخوازیەکەش ( ٩ ) ملیۆن دۆلارو دەوڵەمەندە کەنداویەکەش جوتـێ پێڵاو .
شێخێکی هۆزێکی قەتەری بەڵێنیدا لەڕۆژی هاوسەرگیری کوڕەکەیدا ( ٥٠ ) وشــتر سەرببڕێ .
هەرواشیکرد و ( ٥٠ ) وشتری سەربڕی .
گۆشت وشتر ئامادەکرا .
خێوەت هەڵدار بۆ بانگهێشتکراونی ئاهەنگەکە کە ژمارەیان ( ٢٥٠ ) کەس بوو .
هەر بۆ زانیاری وشترێک بەشی ژەمێک خواردنی ( ٥٠ ) کەس دەکات .
دوای تەواوبونی ئاهەنگەکە ( ٣ ) بلـدۆزەریان هێنا ، بۆ ژێرگڵ خستنی گۆشت وشترو شاردنەوەی .
سـعودیەو ئیمارات ، چەندین ملیار دۆلاریان دا بەئەمریکا بۆ ئەوەی لەگەمارۆکانی سەر قەتەر پشتیوانییان بکات . قەتەریش چەندین ملیار دۆلاری دا بە ئەمریکا بـۆ ئەوەی گەمارۆکانی لەسەر سـوک بکات .
سعودیەو ئیمارات چەندین ملیار دۆلاریان دا بە تـڕامپ بۆ ئەوەی لێدوان بدا کە قەتەر پشتیوانی لە تیـرۆر دەکا .
قەتەر چەندین ملیار دۆلاری دا بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، بۆ ئەوەی دژی لێدوانەکەی تـڕەمپ ، لێدوان لەسـەر قەتەر بدا .
سعودیەو ئیماڕات پارەی زیاتریان دا بە ئەمریکا بۆ ئەوەی گومانی خۆی پیشان بدا دەرباڕەی سودی مانەوەی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر .
قەتەریش پارەی زیاتری دا بۆ کڕینی فڕۆکە لەئەمریکاو ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەش لە گەڵ ئەمریکا .
دیسان سعودیەو ئیمارات پارەی زۆریان دا بەئەمریکا بۆ ئەوەی چاودابخا لەبەرامبەر گەمارۆی سـەر قەتەر . قەتەریش پارەی زۆرتری دا بە ئەمریکا بۆ دەربڕینی نیگەرانی خۆی دەربارەی گەمارۆی سەر قەتەر .
زیاکردنی ئاشــکرا لە لایەن وشـترەوانەکان بەردەوامە لەسەر ئەوەی کـێ زیاتر دەدا بەکاوبۆکانی ئەمریکا .
خۆ بەخۆڕایی نیە ( المتنبی ) پێیان دەڵێ :
اغــاية الدين ان تحفـــــوا شواربكم
يا امة ضحكـت من جهلهــا الامــــم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی