خوشکان و برایانی (جڤاتی هەڵبژێردراو)!

5 کاتژمێر پێش ئێستا

عەبدوڵای مەلا نووری

خۆتان باش دەزانن ئێمەومانان لە یەکەمینەکانی ئەو کەسانە بوین، کە رەنجێکی زۆر زۆرمان بۆ بزوتنەوەکە داو، سەرئەنجام بە هۆی دژایەتیمان بۆ چونە حکومەت و تەوریسی سیاسی، هەردو باڵی دەسەڵاتخواز و بنەماڵەخواز (سەید و کوڕەکان) پێکەوە، لە ٢٠١٨ ، کێلۆنی دەرگایان لە سەر گۆڕین و لە گردەکە دوریان خستینەوە، زۆرینەش لەم زوڵمە بێدەنگ بوو!
جا وەک چۆن مافی قسەمان لە سەر پارتی و یەکێتی و هەموان هەیە و سڵیش ناکەینەوە لە وتنی راستیەکان، دەی دوو جار مافی قسەمان لە سەر گۆڕان هەیە:
لەم سۆنگەیەوە، بڕوا بکەن ئێوەی زۆر بەڕێز لە دوو ئاستدا لە هەڵەدان:
یەکەم: لە ئاستی رێکخراوەیدا ئێوە وەک جڤاتی کوڕانی کاک نەوشیروان دەرکەوتون نەک گۆڕان، وەک قولاپێکن لە لایەکەوە تەوریسی سیاسی رادەگرن و دەیچەسپێنن، لە لایەکی ترەوە بە کار دەهێنرێن بۆ هەڵوسینی کێشەکان بە ئێوەدا، هەروەک بە کار دەهێنرێن بۆ رێگری لە هەستانەوەی گۆڕان.
دووەم: بەڕێزان ئێوە بە زۆر ناتانەوێ بڕوا بەوە بکەن، کە کۆمسیۆن لە روی قانونیەوە بەرپرسیارێتی سەررێخسنەوەی بزوتنەوەکەی بە کەسێک سپاردووە، ناوی عومەری سەید عەلیە، ئەو سەیدەش لە روی قانونیەوە بەرپرسیارێتیەکەی بە کەسێکی تر بەخشی، کە ناوی دانا ئەحمەد مەجیدە، (سەید رۆشت/شاه رفت)، ئەمە تەواو بووە.
تەنها و تەنها مەگەر بە دەستێوەردانی پارتی و یەکێتی و وڵاتانی ئیقلیمی، بتوانن ئەو بڕیارە قانونیانە هەڵبوەشێننەوە، کە ئەمەش لە روی فکری گۆڕاخوازیەوە خۆکوژییە.
بۆیە، لە راستیدا، وا باشە هەم واقعیە نوێیەکە قبوڵ بکەن و هەڵسوکەوت لە گەڵ بڕیارەکانی کۆمسیۆن و دادگا بکەن، هەم خۆتان لە جوغزی تەوریس رزگار بکەن و وەک نوێنەری گۆڕانخوازان پشتیوانی سەرڕێخستنەوەی بزوتنەوەکەبن و چیتر درز و بێ هیوایی پەخش نەکرێ.


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی