كۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان و دادوەرە کوردەکە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

مەجید ساڵح

لە ٢٤ی نیسانی هەموو ساڵێک، جیهان یادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان دەکاتەوە...
دوای کەوتنی دەسەڵاتی "ئیتحاد و تەرەقی" لە ساڵی ١٩١٩، دادگایەکی سەربازی تایبەت لە ئەستەنبوڵ بۆ دادگایی کردنی بەرپرسانی کۆمەڵکوژیەکە پێکهات .
سەرۆکی ئەو  دادگایە کوردێکی ئازا  بوو بەناوی مستەفا پاشا یامولکی.
یامولکی سەرۆکی دادگای باڵای سەربازی، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سەرکردە نەتەوەپەرستە تورکەکان کە بەرپرسیاری تاوانەکان بوون دەرکرد، لەوانە:
• تەڵعەت پاشا (وەزیری ناوخۆ)
• ئەنوەر پاشا (وەزیری جەنگ)
• جەمال پاشا (فەرماندەی هێزی دەریایی)
و مستەفا کەمال ئەتاتورک. 
ئەم دادگایە یەکەم دانپێدانانی فەرمی بوو کە ئەوەی ڕوویدا تاوانێکی ڕێکخراو بوو دژ بە مرۆڤایەتی.
بەڵام دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی مستەفا کەمال و دامەزراندنی کۆماری تورکیای نوێ، بڕیارەکان هەڵوەشێنرانەوە و مستەفا پاشا یامولکی گەڕایەوە بۆ سلێمانی.
لە ١١٠ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکاندا، وێڕای بیرهێنانەوەی قوربانییەکان، سڵاو بۆ ئەو دەنگە دلێرەی کوردی دەنێرین کە لە ستەم نەترسا و  ڕاستییەکانی ئاشکرا کرد و دادپەروەری جێبەجێکرد .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە