كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئایینه‌كان له‌ژێر چه‌ترى نیشتیمان كارێكى ناوازه و عه‌قڵانییه، كوردستان هه‌میشه لانكه‌ى به‌یه‌كه‌وه‌ژیانى ئایینه‌كان و كلتوره جیاوازه‌كان بووه. زۆربه‌ى وڵاتى مۆدێرنه‌ته ده‌مێكه ساڵانه مه‌راسیم بۆ نزاى نیشتیمانى بۆ ده‌به‌ستن.
كڕۆكى فه‌لسه‌فه‌ى ئایینه‌كان بریتین له (خۆشه‌ویستى، ئاشتى، لێبورده‌یی، راستگۆیی، دادپه‌روه‌رى، په‌سه‌ندكردنى ئه‌ویتر، هتد) ئه‌مه‌یش كۆكه‌ره‌وه‌ى سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تییه، یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ مافه‌كانى مرۆڤ و دیموكراسى و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان.
قوتبى ئه‌عزه‌م شێخ ئه‌حمه‌دى ریفاعى (1118-1182) ده‌فه‌رموێت "رێگاكانى گه‌یشتن به‌خودا، به ئه‌ندازه‌ى هه‌ناسه‌ى بوونه‌وه‌رانه" ئه‌گه‌رچى سه‌رجه‌م ئایینه‌كان له رواڵه‌تدا رێگاى جۆربه‌جۆر و جیاوازن، لێ یه‌ك ئامانجیان هه‌یه، ئه‌ویش گه‌یشتن به زاتى خودا.
ئیسلامییه‌كان بۆیه له‌م جۆره مه‌راسیمانه توڕه‌ن، چونكه ده‌یانه‌وێت ئایین هه‌ر وه‌ك كاڵا بمێنێته‌وه، خۆیان بێ شه‌ریك و بۆ ئه‌به‌د بازرگانى و موزایه‌ده‌ى پێوه بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه رزگاركردنى ئایین له بازرگانى ئه‌وان دووچارى ئیفلاسى مادى مه‌عنه‌وى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش له دیدى ئه‌وان جێگاى قه‌بوڵ نیه، هه‌ر بۆیه به كوفر و ئیلحاد و شیركى پێناس ده‌كه‌ن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی