نزیکەی هەفتەیەک زیاترە لە ماوەی مانگی 7 / 2025 ماوە نا
ماوە دڕۆنی چەکی ملیشیاکانی عێراق کە ئەوان پێی دەڵێن « سلاح المقاومة » دەگرنە هەرێمی
کوردستان بەئامانجی هەڵتەکاندنی ژێرخانی ئابووری و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم و وەدەرنانی
کۆمپانیا بیانیەکان ، هەر لەوماوانەشدا لە ڕاگەیاندن و وتووێژە سیاسیەکان هاتووە کە وڵاتەیەکگرتووەکان
گووشارێکی زۆری کردووە کە میلیشیا چەکدارەکانی
عێراق کە ژمارەیان دەیان گروپن چەکەکانیان ڕادەستی حکومەتی عێراق بکەن ، کەچی وتەبێژی ئەمنی کتائیبی حزب الله لە عێراق
دەڵێت : « چەکی مقاوەمە متمانەی ئیمامی مەهدیە
بە موجاهیدەکان و بڕیاری وازهێنان لێی تەنها ئیمام دەتوانێت بیدا و بەبێ فەرمانی ئەو
ڕادەستی ناکەین » ، « ئەو »گوێ بە مەرجەعیەتی
شیعەکانی عێراق سیستانی نادات کە داوای ئەوەدەکات کە چەک تەنها لەدەستی دەوڵەت بێت
، هەروەها بێگومان وازهێنان لە بیرۆکەیەکی هەڵە مقاوەمەشە وەک نیلسۆن ماندێلا
گوتبووی ، پاشان وەرە سەیری هەموو ئاینەکانی دونیا بکە هیچکامیان ناڵێن چەکی ئێمە
چەکی ئەو کەسەیە کە رزگارمان دەکات…..مافی خۆتە هەر عەقیدەی ڕزگارکەر بۆخۆت پیادە
بکەیت ، بەڵام چی بەوانە دەڵێی کە لەو وڵاتەدان و بڕوایان بەو عەقیدەیە نیە !! پاشان چۆن ڕێگە بەخۆت دەدەیت کە عەقیدەکە بکەیتە
کۆگای چەک و تەقەمەنی و مرۆڤی پێ ئازار و
ئەزیەت و زەلیل بکات ، ئەدی ئەم چەکە بۆ ڕزگارکردنی
فەڵەستین و لە دەریانانی زاییۆنیزم نیە کە هەر وەک خۆتان دەڵێن ؟! باشە ئەو «موجاهیدە!!» چەکدارانەی عێراق وانەیان لە
جەنگی غەززە و لوبنان وەرنەگرت و نەیانبینی
کە چەکی مقاوەمە نەیتوانی ڕێگری لە دوژمن بکات و نەیتوانی گەل بپارێزێت و هەتا نەیتوانی
ژینگەکەشی بپارێزێت و هەتا ئەوەی بەکرێشی گرتوون و وەک ڕۆبۆت بەکاریان دێنێت نیتوانی
بیانپارێزێت !! هەروەک دەبێت ئەوەش بزانرێت کە ئەو گۆڕانکاریە ستڕاتیژی و جیۆسیاسیە
لە ناوچەکەدا لە قوڵایی و ڕەهەندەکانیدا تەجاوزی
ئەوەی کردووە کە ڕوودەدات کە ئێستا لە جەنگی
لوبنان و غەززە و ، ئەوەی لە کەوتنی نیزامی ئەسەد و ، ئاشکرابوونی ئەو ڕاستیانەی لە جەنگی ئەمەریکا و
ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەدیار کەوتن ، باشە
ئەو ملیشیایانە ئەو ئەزموونانە نابینن کە ڕوویاندا ، ئەمە قسەکەی ئەنیشتاین دەسەلمێنێت
کە دەڵێت 🙁 دووبارەکردنەوەی هەمان تاقیکردنەوە
بە هەمان ئامراز و چاوەڕوانی ئەنجامی جیاواز جۆرێکە لە شێتی ) بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو میلیشیا چەکدارانەی عێراق لە وەهم
و خیاڵدا مەستی سەرکەوتنن ، ئەم سەرکەوتنەیان بۆتە هۆی خۆبەزلزانین و تەمبەڵی عەقلی
و ڕەتکردنەوەی خوێندنەوەی پێشهاتەکان ، بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین کە فێربوون
لە فەشەل دەرگای خۆبەزلزانی و شوێنکەوتنی پێشهاتەکان و پێداگری لەسەر سەرکەوتن دەکاتەوە
، دڵنیاین کە مەهدی مونتەزەڕ و کەسی تر بوونی نیە ، چونکە ئەمە لە قورئان-دا نیە کە
سەرچاوی بنچینەیی عەقیدە و تەشریعی ئایینیە ، چەک تەسلیمکردنی چەکی ملیشیاکان بەهێمنی بێت یان بە گووشاری هێز بۆتە پێویستیەکی حەتمی و شتێک نامینێت بەناوی سوپای
مونتەزەڕ کە هەندێک لە پیاوانی ئایینی شیعە لەسەر مینبەرەکاندا ڕەسمی نەخشەی ئەو
سوپایەیان دەکرد ، چەک داماڵینی ملیشیاکان ڕێگای بووژانەوەی ئابووری و پێشخستنی
زانستە لەو وڵاتە ، ئەمە بۆتە بارگرانایەکی قورس بەسەر عێراق و بەرکەوتنە بەر دیوارێکی
داخراو ، لە سەردەمێک داین چیتر شوێنی کۆمەڵێک
وەهمی تێدا نابێتەوە ، وەهمی مەهدی چاوەڕوانکراو و دەوڵەتی ئایینی ئوسوڵی و وەهمی بزوتنەوی کۆنی ڕزگاری
نیشتیمانی چەپ کە لەسەر تووندوتیژی دامەزراوە و وەهمی دەوڵەتی ئاسنینی مارکسی - لینینی و وەهمی ( یا عمال العالم اتحدوا - ئەی کرێکارانی جیهان یەکگرن ) ، خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی
نوێ لەو بومەلەرزەیەی دارستانەوە دێت ، دارستانێک دەبێت یاریکەرێکی باش بیت ئەگەر نا دەبێت ببیتە یاریگا .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی