لە هەنگاوێکی بەرفراواندا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەورەترین هەڵمەتی سزادانی لە دوای ساڵی (٢٠١٨)ەوە ڕاگەیاند، لە بواری فرۆشتنی نەوتی ئێران. ئەم هەڵمەتە زیاتر لە (١١٥) لایەنی بەشداربوو لە قاچاخچێتی نەوتی ئێران و دابینکردنی دارایی بەرنامەکانی موشەکی بالیستیکی تاران و میلیشیا ناوچەییەکان دەکاتە ئامانج، کە سەرنجڕاکێشترین پێشکەوتن سزای ڕاستەوخۆیە بۆ سەر نزیکەکانی خامنیەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی.
کێ کراوەتە ئامانج؟
* ١٢ کەسایەتی دیاری تیمی قاچاخی نەوت
* ١٥ کۆمپانیای کەشتیوانی
* ٥٢ کەشتی کە لە سەرانسەری ١٧ وڵاتدا کاردەکەن
چاودێری پارەکانی فرۆشتنی نەوت و کەسایەتی سەرەکی: محەمەد حسێن شەمخانی، کوڕی ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، تۆمەتبارە بە بەڕێوەبردنی تۆڕی جیهانی قاچاخچێتی نەوتی رژێمی ئێران. ڕاستەوخۆ هەموویان پەیوەندییان بە موجتەبا خامنەیی کوڕی ڕێبەری گەورەی کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە هەیە.
کاریگەری ئەم هەنگاوە توانای ئێران بۆ دابینکردنی بودجەی بەرنامەی مووشەکی و پشتیوانیکردنی گروپە میلیشاکان و بریکارەکانی لە ناوچەکە پەک دەخات. پارە بۆ سوپای پاسداران و حوسییەکان و میلیشیاکانی عێراق و سوریا و لوبنان دەبڕێت.
سنووردارکردنی توانا سەربازی و هەواڵگرییەکانی ڕژێم
پەیامێکە بۆ کاربەدەستانی ئێران، کە کەس پاریزراو نیە، لای ئەمریکا تەنانەت خێزانی سەرکردە باڵاکانیش.
ئەم سزایانە، لێدانێکی ڕاستەوخۆیە لە شادەماری دارایی ڕژێمی ئێران بە تایبەت بە ئامانجگرتنی تۆڕی نەوتی قاچاغ، کە ساڵانە (٢٠ بۆ ٣٠) ملیار دۆلار داهاتی هەیە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی