کورد لەڕۆژئاوای کوردستان 13 ساڵە فەرمانڕەوایی دەکەن. مافی مرۆڤ، ڕاپۆرتەکانی گەندەڵی و بەهەدەردان، نزیکە لەسەدا سفر.
ئەگەرچی زۆرێک لەهاوڵاتیان خاوەن چەکی خۆیانن، هەمان شێوە کوشتن و خۆکوشتن و ڕفاندن و هەڕەشە لەنزمترین ئاستدایە.سەرەڕای ئەوەی زۆرترین کچ و کوڕی ناوچەکە خۆبەشخانە لەناو ڕیزەکانی هێزەچەکدارەکاندان، بەڵام کێڵگەو مەزرای گوندەکان چۆڵ نەکراون و بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی حهدهس، بەرهەمی دانەوێڵەو دەغڵودان، بەراورد بەپێنچ ساڵی ڕابردوو بۆ 10 هێندە زیادیکردووە.
هەرچەند لەساڵی 2011 بەردەوام ناوچەکە نائارامەو لەژێر هەڕەشەی گروپەچەکدارە توندڕەوەکاندایەو تورکیا ئاژاوەگێڕی دروستدەکات، بەڵام کۆچی گەنجان و هەڵهاتن بۆ هەندەران بەڕادەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوەو نەماوە، ئینتیما بۆ خاک و نیشتمان گەيشتۆتە بەرزترین ئاست.
لەپاش 10 ساڵ لەگرتنەدەستی دەسەڵات، ئیدارەکە توانیيان ببنە خاوەنی دەستورێکی نوسراو، بەبەراورد بەدەستوری سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە، باشترین دەستورە کە مافی سەرجەم پێکهاتەو نەتەوەکانی تێدا ڕەچاو کرابێت، تائێستا بەهیچ بیانویەک نەیانوتوە ئیدارەکەمان ساوایەو کاتی چاکسازيی و خزمەتگوزاریمان نییە. بەمە دەوترێت فەرمانڕەوایی تەندروست و پێویستە چاوی لێبکرێت ...
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی