واقیعەكە ئەوەیە،
یەكێتی دەیەوێ پارتی رابگرێت، ئیتر بە هاوپەیمانی كورت مەودا یان درێژ مەودا بێت. بەڵام
نەوەی نوێ دەیویست هەردووكیان لە یەك كاتدا رابگریت. بۆ یەكێتی گەڕان بوو بۆ پردی پەڕینەوە،
بەڵام بۆ نەوەی نوێ دووڕیان بوو لە نێوان دەنگدەران و بەرەی (ی.ن.ك)، بەمەش جوڵانەوەی
نەوەی نوێ، ململانێ سیاسی لەگەڵیاندا سڕ كرد، ئاماژەكانی تەحالوفی گوندی ئەڵمانی/3،
ئەم وێنەیەمان پیشاندەدات.
"گرنگیدان بە سیاسەت،
چ لە بیركردنەوە و چ لە كرداردا، بەر لە هەموو شتێك پێویستی بە خوێندنەوەی مێژوو هەیە، چونكە ئەوانەی نازانن پێش لە دایكبوونیان
چی ڕوویداوە، مەحكومن بە درێژایی تەمەنیان بە منداڵی بمێننەوە" ئەوەی لە نێوان
كەوانەدان قسەی من نیین، محمەد حەسەنێن هەیكەل، وەك ئاماژەیەكی گرنگ بۆ فێربوون، خستیە
بەردەست ئەوانەی حەزیان بە وانەكانی مێژووە.
لە ململانێی ناڕەواو
بێ ئەنجامدا، سەنگەری زۆر فرۆشران، ئاو كرایە ژێر سەنگەر و مێژووی كۆمەڵێك سەركردوە
و گروپی ئەملا و ئەولاتان، كە دونیا گۆڕا و یەكێتی و پارتی گەڕانەوە سەر مێزی دابەشكردنی
پۆست و پارە، ئەوانی تر وێنەكانیان لە ئەلبووی سیاسەتدا تەڵخ بوو، ئێستا زەینێكی ووردی
گەرەكە تا بناسرێنەوە.
نەوەی نوێی یەكێتی،
دوای هێرشەكەیان بۆ سەر لالەزار، ئەمە گەورەترین پەلەكردنیان بوو، بە ئامانجی كۆنترۆڵ
و هەژموونی سیاسییان، مێژووی نزیكیشیان لە ئەرشیفی(میم سین) لە بەردەستە، دەزانن سەنگەر
گواستنەوە و سەنگەرگرتن لە یەكدی، دەستبادان و دەستشكاندن و ملشكاندن و ملكەچكردنی
ئەویدی بۆ ئەجێندای یەك لایەن، لە رابردوو و مێژووی زۆر نزیكدا پارتی ئەنجامیدابێت
یان یەكێتی، سەلماندویەتی ئەمە گەمەیەكە ئەوەندەی تر ناوچەگەری تۆخكردەوە.
دەربازبوون لە قەیرانەكان
و نۆژەنكردنەوەی ماڵی كوردستانی، وەك هەنگاوێك بۆ كاراكردنەوەی دامەزراوە شەرعییەكانی،
تەكتیكی دەستبادانی سیاسی و هەوڵی ملكەچكردنی ئەوی دی، لە رابردوودا شكستخواردوو بووە،
لە داهاتویشدا سەری دەكێشی بە بەردی واقعێك كە ناومان لێناوە سنوری دێگەڵە، بڕیاردەر
و سەركردەكانی ئێستا و رابردووی یەكێتی و پارتی لەم راستییە تاڵە، تێدەگەن.
هەقە پارتی پێش یەكێتی،
ئەو راستییە بزانێت، زۆرینەی هاوڵاتیانی كوردستان، پسپۆرن و بڕونامەی بەرزیی تێگەیشتنیان
لە تاكتیك و نامە سیاسییەكانتان بۆ یەكتر هەیە. دڵنیان پاش سەدەیەكیش ناكۆكی، ئێوە
دەچنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و ئەوانی تریش دەبنە عەترێك ئەگەر لە سنوری ژووری كۆبوونەوەكان
تێپەڕی، خەڵكی رەشوڕووت دەست بە لوتییانەوە دەگرن.
نەخشە ڕێگای ئەم
پرۆسەیە بە لووتبەرزی پارتی، دروستكردنی میحوەری گوندی ئەڵمانی3ی یەكێتی، بێ ئاكامە،
پارتی بەر لە یەكێتی نەیتوانی بیكاتە پرۆژە، كاتی خۆیەتی پەنا ببرێت بۆ رێوشوێنی سیاسی
روون، نەك بەیاننامە و لێدوانی كەموكورت و رێكەوتنی نەزۆك و بێ ئەنجام و نمایشی میدیایی،
یان رێكەوتن لەگەڵ حوكمدروێك كە بەر لە (48) سەعات لە زیندانی نەوی نوێ یەكێتی بوو،
بەدبەختە فریا نەكەوت یادەوەری زیندانمان بۆ باسبكات.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی