کورد چۆن ستراتیژی نەتەوەیی خۆی بگۆڕێت؟

5 کاتژمێر پێش ئێستا

دانەر رەشید

"یەکگرتن، ناسیۆنالیزم، دەوڵەت"

ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی پێشووی، ڕۆژئاوا پێنج پەندی گرنگی تێدابوو بۆ کورد، تا بتوانێت ستراتیژی نەتەوەیی خۆی لەسەر بونیاد بنێتەوە، لێرەدا بەکورتی دەیانخەمە ڕوو:

۱- تێزی "برایەتی گەلان" و "کۆمەڵگەی دیموکراتی" کۆتایی پێهات

هیچ میللەتێک بەئەندازەی کورد دەستی نەگرتووە بە ئیسلامەوە و پابەند نەبووە بە بنەماکانی ئیسلامەوە، بەڵام هەموو جارێک نەتەوەکانی دیکە لەژێر ناوی "برایەتی ئیسلامیدا" فریویانداوە. بۆیە لەمەودوا ئەرکی کورد ئەوەیە ئەگەر نەشتوانێت وەبەرهێنان بە ئیسلام بکات، نابێت بکەوێتە داوی "برایەتی ئاینی" نەتەوەکانی دیکە. ئەمەش سەرەتا لە حیزب و ڕێکخراوە ئیسلامییە کوردییەکانەوە دەست پێدەکات، تا دەگاتە دیدگاکانی پەکەکە و ئۆجەلان، کە پێداچونەوە بە مانیفێستی سیاسی و نەتەوەیی خۆیاندا بکەن. 

٢- پێداچونەوە بە پرەنسیپەکانی "دۆست" و "دوژمن" و "هاوپەیمان"

دەبێت چیتر کورد، دۆست و دوژمنەکانی بناسێت. هیچ نەتەوەیەک بەئەندازەی تورک ڕقی لە کورد نییە و ئەم ڕقەش لە دەستوری تورکیادا و بە سیستەم ڕێکخراوە. بۆیە دەبێت بزانین سەرەتای هەموو پیلانگێڕیەک دژی کورد لەلایەن تورکیاوە دەستپێدەکات. کەواتە پێویستە حساب بۆ بچوکترین جوڵە و تاکتیکی تورکەکان بکرێت.

پاشان دەرکەوت ئەو دەوڵەتە هاوپەیمانانەی کە ئێمە بە دۆستی خۆمان دەزانی، لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا، لەنیوەڕێدا بەجێیان هێشتین. بۆیە دەبێت تێبگەین کە "تاکە دۆستی کورد لە دوای شاخەکان، خودی کورد خۆیەتی"، ئەمەش بەو مانایەی "یەکگرتنی نەتەوەیی" تاکە چارەسەرمانە.

۳- لەخۆگرتنی "ناسیۆنالیزم" تا ئاستی "ڕەیسیزم"

مادام دەرکەوت کورد هیچ دۆستێکی نییە و دراوسێکانیشی تا سەر ئێسقان دەمارگیر و ڕەگەزپەرستن، تاکە ڕێگەی نەجات و مانەوە "Ethnic Survival" بریتیە لە باوەشگرتنەوە بۆ "ناسیۆنالیزم" و تەبەننی کردنی تا ئاستی ڕەیسیزم. کەواتە لە سەر بنەمای (العین بالعین)، وەڵامی ڕەیسیزم بە ڕەیسیزم دەبێت بدرێتەوە.

٤- دروستکردنی "ئەنجومەنی باڵای نەتەوەیی کورد"

مادام سەلما کە کورد هیچ دۆستێکی نییە، "یەکگرتنی نەتەوەیی" لە نان و ئاو پێویستترە لەم دۆخەدا. وەلانانی هەموو ناکۆکییە حیزبی و سیاسیەکان، و دروستکردنی ئەنجومەنێکی باڵای نەتەوەیی کە لە سەرکردەی پارتە سیاسیەکانی هەر چوار پارچە پێکهاتبێ، تا کار لەسەر ستراتیژە نەتەوەییەکان بکات، پێویستییەکی حەتمییە.

یەکەم کاری ئەم ئەنجومەنە دەبێت دروستکردنی ئینتیمای نەتەوەیی بێت، لەو هەموو بەها و ڕەمزە جوانەی کورد خاوەندارێتی دەکات. پاشان گەڕاندنەوەی "خزمەتی سەربازی" سەرەتا بۆ گەنجانی باشوور و دواتر پارچەکانی تر و ئامادەسازی بۆ دروستکردنی سوپایەکی نەتەوەیی، ئەرکی لەپێشینەی کوردان دەبێت.

٥- تەبەننی کردنی بنەماکانی ڕیالیزم: "دەوڵەت، هێز، بەرژەوەندی، ئاسایشی نەتەوەیی"

دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا و ئێران و ڤەنزوێللا، هەموو تیۆرە سیاسیە هاوچەرخەکان لە بەرامبەر "تیۆری ڕیالیزمدا" بەچۆکدا هاتن. دەرکەوت کە "دەوڵەت"وەک یەکەی سەرەکی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان دەمێنێتەوە، و کە لەسەر بنەماکانی"هێز" و "بەرژەوەندی" و " ئاسایشی نەتەوەیی" دادەمەزرێت. کەواتە هەر نەتەوەیەک دەوڵەتی نەبێت، هیچ مافێکی سیاسی و مرۆیی بەدەست ناهێنێت.

بۆیە دەبێت ستراتیژی ئەو ئەنجومەنە باڵا نەتەوەییە لە ئایندەیەکی دوور یان نزیکدا، دروستکردنی دەوڵەتی دیفاکتۆی کوردستان بێت" ئەگەر لەچوارچێوەی "هۆدە"یەکیشدا بێت.

بژی کورد، بژی کوردستان
بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاڤا


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی