له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له(2014) تائێستا، ئه‌مریكا دابینكه‌ری سه‌ره‌كی هاوكاریی دارایی و سه‌ربازیی بووه بۆ هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوریا، به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده). له‌ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌ك و زیاتردا، واشنتۆن به شێوه‌یه‌كی ڕاستەوخۆ نزیكه‌ی دوو ملیار‌و 600 ملیۆن دۆلار‌و ملیۆنان فیشهكو هه‌زاران كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازیی بۆ هه‌سه‌ده دابینكردوه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مجۆره هاوكارییانه، هه‌رگیز به‌ڵێنی مانەوەی درێژخایه‌نی بۆ پاراستنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده نه‌داوه.
ئه‌م تاكتیكه ترسێكی ڕه‌وای دروستكردووه له‌لامان، كه ڕۆژێك دێت ئه‌مریكا له‌سوریا ده‌كشێته‌وه‌و هه‌سه‌ده ناچار بهڕووبهرووبوونهوهی هێزو گرووپ‌و میلیشیاكانی تر دهكاتو كورد لهداهاتووییهكی نادیاردا ده‌هێڵێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ترسه له‌جێی خۆیدا بوو، ئاكامه‌كانی ده‌ركه‌وتن، ڕوونە ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا پلانی خۆی هەیە لەناوچەکە، بەڵام هێشتاش دەنگی کاریگەر له‌ناو كۆنگرێس‌و پێنتاگۆن‌و ناوه‌نده سیاسییه‌كانی تری ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ن، كه دۆستی كوردن‌و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی وڵاتهكهیاندانین به‌رامبه‌ر كورد له رۆژئاڤا و له‌وه تێده‌گه‌ن كورد نه‌ك له سوریا، به‌ڵكو له‌ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رێكی گرنگه بۆ سه‌قامگیریی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست نابێت تەنیا بکرێن دەبێت هاوشیوەی هەرێمی کوردستان لە سوریای تازە جیگایان بکریتەوە ئەوەش بە چاودێری و هیزەی ئەمریکا دەکرێت..
ئه‌م واقیعه‌ی ئێستا هه‌یه تاڵ و بێزاركه‌ره، به‌ڵام نابێت هه‌سه‌ده‌و كورد له‌و ناوچه‌یه بیریان بچێت، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌مریكا پشتیوانیان بووه، جۆرێك له هاوبه‌شی هه‌بووه له نێوان هه‌ردوولادا، كه له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆیی یان سۆزداریی نه‌بووه به ته‌نیا، به‌ڵكو گرنگ و ستراتیژیی بووه. سه‌رباری ئه‌مانه، ده‌بێت ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانرێت مانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هاوبه‌شییه به پته‌ویی په‌یوه‌سته به هه‌بوونی كارتی فشار، دامه‌زراوه‌ی كارا‌و به جۆرێك له جۆره‌كان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا. ڕوون و ئاشكرایه ئه‌وه‌ی بۆ كورد كراوه و به‌ده‌ستهاتووه به‌هۆی عێراق یان ئێران, تورکیا یان ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌مریكاوه بووه، به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه‌ی، كه پێویسته هه‌رگیز له‌بیر نه‌كرێت ئه‌وه‌یه، كه ئه‌مریكا تاسه‌ر پاسه‌وانی كه‌س نییه و له‌سه‌ر بنه‌مای واقیعگه‌رایی و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ڕه‌فتار ده‌كات.
ئێستا كه هه‌سه‌ده یان كورد له سوریا به ته‌نیا جێهێڵراوه‌و دەبێت په‌ندی له‌وه وه‌رگرتبێت، كه جگه لە کورد بە گشتی و خۆی كه‌سی نییه.
ئه‌وه‌ی گرنگه جارێكی تر دووباره بكرێته‌وه ئه‌وه‌یه سەرەڕایی پشتگیرییەکانی تا ئیستاش، کە بەردەوامە، بەڵام نابێت ته‌نیا پشت به ئه‌مریكا ببه‌سترێت، چونكه ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌وه ناسراوه، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ناوچه‌كه نابێت، مانه‌وه‌ی ئێستای كاتییه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه. جیهێشتنی هاوپه‌یمان یان هاوبه‌ش له‌لای ئه‌مریكا ئاساییه، چونكه ئیداره‌ی واشنتۆن ئه‌مه وه‌ك گۆڕینی ستراتیژ ده‌بینێت هه‌رچه‌نده له چاویلكه‌ی كورده‌وه وه‌ك خیانه‌ت ده‌بینرێت.
فشار یان ده‌ربڕینی ناره‌زایی میكانیزمێكی باشه وەک گرنگە هەموو کورد داوای مانەوەی ئەمریکا بکات بۆ مانەوە جونکە تۆ جگە لە ئەمریکا کەسی ترت نیە بۆ ناساندنی ڕه‌وایه‌تی مافه‌كانی كورد لە ناوچەکە به‌ڵام له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه بپرسین چۆن له حاڵه‌تی رۆیشتنی ئه‌مریكا یان وازهێنان له هاوبه‌شێتی چۆن واقیعه‌كه بگۆرین بۆ ئه‌وه‌ی، كه ببینه ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی كاریگه‌ر؟ كاتێك له‌ژێر چه‌تری ئهمریكاداین چۆن خۆمان بونیاد بنێین؟ كاتێك كورد به‌هێز ده‌بێت ئه‌وا مانه‌وه یان ڕۆیشتنی ئه‌مریكا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نابێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی