ئەمجارە بە پێچەوانەی مێـژوو

2 کاتژمێر پێش ئێستا

عومەر قادر

   
دۆخـی سیـاسی ڕۆژهـەڵاتی ناوەڕاست بە هـەلـومەرجێکی پڕ گـۆرانکاری گـوزەر دەکـات،
 ڕۆژ هـەڵاتی دورو نزیک بەدرێژایی مێـژوویی کـۆن و نوێ داینەمۆی سەرهەڵدانی پێشهاتە تازەکانی دنیا بووە،
 جیۆسـتراتیژی ناوچـەکـە جێگەی سەرنجی وڵاتـە زلهێزەکـان بووە.
بزاڤی کـورد لە مـاوەی جـەنگی یەکـەمی جیـهانی کـارتی سەوداو مامەڵەی سەرمێزی بـراوەکـانی جەنگی یەکـەمی جیهانی بـوو.
 بەرژەوەنـدی زلهێـزەکـان ئەوەی خواست هـەبوونی بەشێک لە مافـەکانی کـورد لە پەیمانـنامەیەکی فـەرمی  نێـونەتەوەیی وەک سیڤەر لە چەند بڕگـەو مـاددەیەک بەرجەسـتە بکرێت.
 سیڤەر بەڵـگەنامـەیەکی فـەرمی نێونەتەوەیی یاسایی دانپیانـراو بـوو لە سەر ئاستی کۆمەڵگایی  نێونەدەوڵەتی.
کەمـال ئەتاتورک لـە پێـناو ئەوەی کـورد بە ئامـانجەکـانی نەگات  دەستبەرداری باڵادەستی بوو لە میسرو سـودان بۆ شانشینی بەریـتانیا و دوديكانيسيا و لیبیاش بۆ ئیـتالیا و لبـنان و سـوریا بۆ فـەرەنسا.
شـاراوە نیە بەھۆی دوبەرەکی کـورد و یاریکردن بە سەرۆک خێـڵ و عـەشیرەتەکـان لەلایەن تورکیاوە کورد ئەو ھـەلـە زێرینەی لە دەستدا.
پەیماننامەی لـۆزان نەخشەی وڵاتانی داڕشـتەوە لەسەر لەسەر بنەمـای دروستکردنی دەوڵەت نەتەوە. عیراق و سوریاو تـورکیاو تەنانەت ئێرانیش.
 کـورد لەم نێوانەدا نەوەک ھەر ئەو مافەی لێ سەندرایەوە بەڵکـو وەک کۆڵـۆنیەکیش ئەو مافـەی پێ ڕەوانەبیـنرا.
 چـاوبەستەکی هـاوپەیمـانان و هـەڵـوەشاندنەوەی پەیمـانامەی سیڤەر جارێکی تر خەونی بزاڤی کوردی زینـدەبەچـاڵ کرد. لە پەراوێزی گفتوگـۆکـان میدیاکانی ئەوێ ڕۆژێ لە (لۆرد کرزن) نوێـنەری شـانـشنی بریـتانـیا لە رێکـەوتنـنامـەی لۆزان دەپرسن بۆچـی ئـێوە پشـتان لە کـورد کرد ؟  
لـەوڵامـدا دەڵێت( دەبـێ گـەلـی کـورد خۆی رێکـەوتـنامەی لـۆزان رەتبکاتەوە و بەرگری بکات ئیـنجا ئێمە بەناچاری پشتـیوانی دەکـەین) هەروەها دەڵێت کورد تەنها (بـەزارەکـی و نـوسـین رەتی کـردۆتـەوە نەک بەکردارو مەیدانی) 
ئەگـەر سەرنـج بدەیـن دوای سـەد ساڵ زیاتر هـەمان گەلەکۆمەکی بەڵام ئەمـجارە  بە نوێـنەرایەتی (توم باراک ) نوێـنەری وڵاتە یەکـگرتوەکـانی ئەمریکا لە تورکیا و سوریا لە ڕۆژئاوای کوردستان لە کـورد دەکـرێ.
ئـەوەی جـێگەی تـێرامـانـە جـیاوازی ئەم جـارەی کـورد به بەراورد لـەگەڵ سـەد سـاڵی رابردوو ئەوەیە، ئەمجارە گەلـی کوردسـتان  رەتکردنەوەی پیلانی نـێونەتەوەی تەنها بە زارەکی و نوسـین نەوەسـتا بەڵـکو بە کـرداری بەرگری کرد.
 شەڕڤانان لەشەرگەکان لـەلایەک و کـۆدەنگی کوردستانیان لە شەقـام و ناوەندەکانی دنیـا هـەژاند و شۆکـیان خولقاند، بە جیـهانیان گوت لەپێناو مافەکانمان ئامـادەین سەقـامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی تەواوی ئەوروپا و ئەمریکاو تەواوی دنـیا بخەیـنە ژێر پرسیار تا ئاستی شـێوان و ئاڵـۆزی.
 چەمکی ژیان و ئازادی یان مردنی شەرەفمەندانە دوا بریارلێدراوی شەرڤانان بوو.
ئەم خۆراگریە هەوێنی وەرچەرخان و پێچەوانە کردنەوەی سوڕانی  میللی کاتژمێری مێژوو بوو.
 ئـەو رەخـنەی ( لۆرد کرزن ) لە گـەلی کوردستانی گرت راستکرایەوە.
گـەلی کوردستان بە کـرداری و مەیدانی پیلانی نێونەتەوەیی رەتکردەوە.
وەرچەرخاندنی رەوشەکە و بەرجەستەکردنی لە رێکەوتنێکی تازە لە نێوان خـۆسەرو سوریا بەرهـەمی ئەم ڕەتکردنەوە مەیدانیە بوو.
 هـەر چەندە رێکەوتنەکە بەدەر نیە لە کـەم وکـوری،
 بەڵام دەبـێت روداوەکان لەچـوارچـێوەی زەمەن و زەمینەی خۆی پێـناس بکـرێ.
 ئەوەی بەدەسـت هـاتووە لە ڕۆژئاوا تا ئێستا دەڵەمەیە، چونکە باس لە خاک نەکراوە، ڕەوشی سیاسی ئـارام نەبـۆتەوە، پـیلانەکـانی  تورکیا بەردەوامـن،  بـەرژەوەنـدی زلهـێزەکـان  بـەردەوام لە جـێگـۆرکـێدان.
 پـێویستە بـەوردی کـار لەسەر گەرەنـتی یاسایی و دەستوری بکـرێ، دەبێ کۆی مافـەکان لە دەستوری هـەمیشەیی دابنرێن.
 بە پـێچـەوانـەوە ئەوەی بەدەستهـاتووە گـەرەنتی مانـەوەی ناکـرێ لە ئەگـەری هـەر گۆرانکاریەکی گـەورە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە