ئیمانوێل کانت: لە کتێبی "بەرەو ئاشتییەکی هەمیشەیی"، ئاشتیخواز وەک کەسێکی عەقڵانی دەبینێت. لای ئەو، ئاشتی تەنها نەبوونی شەڕ نییە، بەڵکو ئەرکێکی ئەخلاقییە کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ دامەزراوە
سۆکرات: کارەکتەری ئاشتیخواز لای سۆکرات ئەو کەسەیە کە "دادپەروەری" لە هەموو شتێک بەلاوە گرنگترە. ئەو پێی وابوو زوڵم لێکران باشترە لەوەی زوڵم بکەیت، ئەمەش بنەمایەکی سەرەکیی فەلسەفەی ناتوندوتیژیی و ئەخلاقیە
لە ئەدەبیاتدا، کارەکتەری ئاشتیخواز زۆرجار لەناو جەرگەی ململانێدا دەردەکەوێت بۆ ئەوەی جیاوازییەک دروست بکات:
لیۆ تۆڵستۆی: یەکێکە لە گەورەترین داکۆکیکارانی ئاشتی. لە ڕۆمانی "شەڕ و ئاشتی"دا، کارەکتەری (پیێر بێزوخۆڤ) گەشتێکی ڕۆحی دەکات بۆ دۆزینەوەی ئاشتی ناوەکی. تۆڵستۆی پێی وایە ئاشتیخوازی هێزێکی چالاکە (نەک سست) کە دەتوانێت ڕووبەڕووی ستەم ببێتەوە بێ ئەوەی پەنا بۆ چەک ببات
ئاشتیخوازی وەک بەرگریی (گاندیو مارتن لۆسەر کینگ)
ئەگەرچی ئەمانە وەک سەرکردەی سیاسی دەناسرێن، بەڵام خاوەن فەلسەفەیەکی قووڵن کە کاریگەرییان لەسەر ئەدەبیات هەبووە، نەبەردی بێ چەک: کارەکتەری ئاشتیخواز لای ئەمان "ترسنۆک" نییە، بەڵکو ئازاترین مرۆڤە چونکە ئامادەیە ئازار بچێژێت بەڵام ئازار نەدات، ئەوان چەمکی "ئاشتیخوازیی چالاک"یان هێنایە ئاراوە
ئەو نمونانەی سەرەوەو سەدان نمونەی دیکە هەن لەسەر بیروبڕوای فەیلەسوف و نوسەرو تیۆرستەکان تایبەت بە کەسی ئاشتیخوازو کارەکتەری ئاشتیخواز بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لەپێگەی دەسەڵات و حومڕانیدان چونکە کارەکتەری گشتی کاریگەری لەسەر ژیانی گشتی جێدەهێڵێت،هەرێمی کوردستان ساڵانێکی زۆرە کەسایەتیەکی نەرم و میانڕەو ئاشتیخوازی هەیە
کە لەپێگەی دەسەڵات و لوتکەی دەسەڵاتیشدا هەبوەو هەیەو یارو نەیاری شاهێدی ئاشتیخوازی و سیاسەتی میانڕەوی بۆ دەدەن
نێچیرڤان بارزانی سیاسیەکی نەرم و سەرکردەی دیاری بواری ئاشتیخوازی و کاری پێکەوەیی پلۆرالیزمی سیاسیەو بۆ هەموو کێشەو ئاریشەیەک بژاردەی هەرەلەپێشی ئەو ئاشتی و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانە بە ڕێکاری ئاشتیانە
ئەم ناوچەیەی ئێمەی تێدایە زۆنێکی پڕ ململانێ و بەریەککەوتن شەڕو ئاژاوەو ناکۆکیەو عەیامێکە گەلانی ناوچەکە باجی جەنگ و ناتەبایی و ویستی شەڕنگێزی سەرکردە شەڕخوازو دەسەڵاتخوازەکان دەدەن، ئەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە هەموو جێگەیەکی دیکەی ئەم دونیایە زیاتر پێویستی بە ئاشتی و پێکەوەژیانەو بەداخەوە تا ئێستا کارەکتەری ئاشتیخوازی بە دەگەمەن تێدایەو دیارترین سەرکردەیەک کە هەموو هەوڵەکانی لەم بوارەدا خستبێتەکار بێشک سەرۆک نێچیرڤان بارزانیە
تۆ بڕوانە هەردوو فەیلەسوفی گەورەی یۆنانی ئەرستۆو ئەفلاتۆن لە پێناسەی کەسی ئاشتیخوازدا دەڵێن “ئاشتیخواز ئەوکەسە نیە کە دەترسێت بەڵکو ئەو کەسەیە هاوسەنگی لە دەرونی خۆیدا دروست دەکات” ئەمەش لە دیدی ئەوانەوە واتە ئاشتیخوازی وەک فەزیلەت
کاتێک سەیری ڕوداوەکانی ناوچەکەو ئەو جەنگە گەورەیە دەکەیت کە باڵی بەسەردا ناوچەکەدا کێشاوە تێدەگەیت کە هەموان چەندە پێویستیمان بە ئاشتی و سەرکردەی ئاشتیخواز هەیە بەڵام نابێت ئەوەش لەیاد بکەین کە زۆر کەس و لایەن و گروپ هەیە کە بازاڕیان لە شەڕ و بەریەککەوتن جەنگدایەە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی هەموان پەلکێشی ئەو جەنگە بکەن،هەر بەم ئامانجەشە کە هێرش دەکەنە سەر ڕەمزو سیمبولی ئاشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ئەو تروسکایی ئومێدەی هەموان بۆ ئاشتی و پێکەوەکارکردن ئومێدیان پێی هەیە خامۆش بکەن و ئەوەی ویستی گڵاویانە بۆ جەنگ و وێرانکاری بیکەن
بەڵام تاقیکردنەوەی ئیرادەی سەرۆکێک کە هەموو ڕۆژگارە تاڵ و تفتەکانی ژیانی دیبێت و خۆی یەکلاییکردبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی گەلەکەی بە ڕێگای ئاشتی ئەوە گرەوکردنێکی نائەقڵانەیەو ئەو کاردانەوە ناخۆی و عێراقی و هەرێمی و جیهانیەی لەسەر هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان هاتە ئاراوە زۆر کەم وێنەیەو شاهیدو دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە تێڕوانینی ئاشتیخوازانەی کاک نێچیرڤان چی کاریگەریەکی گەورەی لەسەر ڕایی گشتی هەیەو هەموان بە پەرۆشی ئەوەن ڕەمزو سیمبولی ئاشتی پارێزراوبێت بۆ ئەوەی ناوچەکەو جیهان سەلامەتتربن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی